Accessibility links

وەزیری دەرەوە دەڵێت هیچ ئاماژەیەک نیە کە ئێران بەڵێنیەکانی خۆی بە جێ دەگەیەنێت


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، ئانتۆنی بلینکن

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئانتۆنی بلینکن یەکشەمە گوتی ئەمەریکا هێشتا نەیدیتووە داخوا ئێران بەڵێنیەکانی ناوکی خۆی بەجێ دەگەیەنێت بۆ ئەوەی گەمارۆکانی لە سەر لابچن.

وتووێژەکانی ناراستەوخۆ لە ڤیەنا بەڕێوەن لە دەمێکدا بەڕیوەبەرایەتی بایدن لە هەوڵ دایە لە گەڵ ئێران رێگایەک بۆ چوونە پێش بدۆزێتەوە و هەروەها چلۆن ئێران دەتوانێت بە پێی بەڵێنیەکانی پەیمانی ناوکی ٢٠١٥ لە گەڵ زلهێزانی جیهانی هەنگاو بنێت.

بلینکن بە بەشی هەوالەکانی تەلەڤزیۆنی ئەی بی سی گوت، "پێموایە ئێران دەزانێت لە لایەنی ناوکی چ کارێک پێویستە بۆ ئەوەی بەڵێنیەکانی بە جێ بگەیەنێت، و ئەوەی ئێمە تا ئێستاش نەماندیوە ئەوەیە کە داخوا ئێران ئامادە و خوازیارە بریار بدات ئەوەیکە پێویستە بیکات. ئەمە تاقیکردنەوەیەکە و ئێمە هێشتا وەڵاممان نیە."

لە دەمێکدا پێنجەمین خۆلی وتووێژەکان لە ڤیەنا دەچێتە پێش، وەزیری دەرەوە گوتی ئەو وتووێژانە یارمەتیان کرد کە روون بێتەوە چ کارێک بۆ هەر کام لە لایەنەکان پیویستە ئەنجامی بدەن بۆ ئەوەی بەرەوپێش بچن.

ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ٢٠١٨ لە سەردەمی سەرۆکایەتی دانۆڵد ترامپ کە گەمارۆکانی بۆ سەر نەوت، بانک و کەرتەکانی هەناردە کردن سەر لە نوێ سەپاندەوە، لە رێکەوتنی نێونەتەوەیی ناوکی هاتە دەر.

XS
SM
MD
LG