Accessibility links

نیکی هەیڵی وەڵامی لێدوانەکەی حەسەن ڕۆحانی دایەوە


باڵیۆزی ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان نیکی هەیڵی وتی دەبێت بەرپرسیارێتی هاویشتنی موشەک و پشتیوانیکردن لە تیرۆر و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ بخرێتە ئەستۆی ئێران.

ئەم لێدوانەی هەیڵی وەکو وەڵامدانەوەیەک بوو بۆ لێدوانەکەی سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی کە لەماوەی ڕابردوودا وتبووی ئێران دەتوانێت لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا واز لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکە بهێنێت ئەگەر هاتوو ئەمەریکا بەردەوام بێت لە سەپاندنی سزا نوێیەکان بەسەر ئێراندا.

هەیڵی لە بەیاننامەیەکدا وتی " ناتوانین ڕێگە بە ئێران بدەین ڕێکەوتنە ناوەکییەکە بەکاربهێنێت و بەهۆی ئەوەوە هەموو جیهان بکاتە دیلی خۆی" وتیشی سزا نوێیەکان هیچ پەیوەندییەکی نیە بە ڕێکەوتنەکەوە.

هەفتەی داهاتوو هەیڵی گەشت دەکات بۆ ڤیێنا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چالاکییە ناوەکییەکانی ئێران لەگەڵ بەرپرسانی دەزگای نێودەوڵەتی بۆ ووزەی ئەتۆمی، ئەوەش لەچوارچێوەی ئەو پێداچوونەوەدایە کە ئەمەریکا دەیکات سەبارەت بە پابەندبوونی ئێران بە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەوە کە لەساڵی 2015 دا بەسترا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG