Accessibility links

ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕوسیا تۆمەتبار دەکات


نوێنەری ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان نیکی هەیڵی

نوێنەری ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان نیکی هەیڵی ڕوسیای بە تۆمەتی فێڵکردن لە سزا سەپێندراوەکانی سەر کۆریای باکوور تۆمەتبار کرد و وتی واشنتن بەڵگەی لایە لەسەر ئەوەی ڕوسیا بەبەردەوامی و بە بەرفراوانی پێشێلکاری کردووە.

هەیڵی لە ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان وتی ڕوسیا بەشێوەیەکی نایاسایی یارمەتی کۆریای باکووری داوە سووتەمەنی دەست بکەوێت لەمیانەی گواستنەوەکان لەڕێی دەریاوە.

لە ڕاپۆرتێکدا هاتووە دەڵێت سووتەمەنی لەڕێی کەشتیەکی ڕوسییەوە گواستراوەتەوە بۆ کەشتییەکی دیکە، نوێنەری ڕوسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڤاسێلی نیبینزیا وتی ئەوە هیچ پێشێلکاری نییە و لۆمەی نیکی هەیڵی کرد لە زیادکرنی گرژییەکاندا.

هەیڵی وتی واشنتن لەمساڵدا نزیکەی 148 حاڵەتی بینیوە کە ئەو بارهەڵگرانەی نەوت دەگوازنەوە سوتەمەنییان داوە بە کۆریای باکوور دوای ئەوەی لە کەشتییەکی دیکەیان وەرگرتووە، ئەمەش پێشێلکردنی ئەو سزایانەیە کە نەتەوە یەکگرتووەکان سەپاندوویەتی بەسەر کۆریای باکووردا.

هەیڵی وتی " پێویستە لەسەر ڕوسیا پێشێلکارییەکان بوەستێنێت لەو سزایانەدا کە سەپێندراون بەسەر کۆریای باکووردا. هەروەها دەبێت چێتر هەوڵ نەدات ئەو بەڵگانە بشارێتەوە کە هەن لەسەر پێشێلکارییەکانی."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG