Accessibility links

هەیڵی: پلانی ئەمەریکا بۆ ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا سوودی لە تەکنەلۆجیا وەرگرتووە


نوێنەری ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان نیکی هەیڵی
نوێنەری ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان نیکی هەیڵی

نوێنەری ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان نیکی هەیڵی وتی پلانی وڵاتەکەی بۆ گەیشتن بە ئاشتی لە نێوان ئیسڕائیل و فەڵەستیندا بواری دیکەی تێدایە بۆ گفتوگۆکردن و سوودی لەو جیهانی تەکنەلۆجیا نوێیە وەرگرتووە کە ئێستا تیایدا دەژین.

نیکی هەیڵی لەبەردەم ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکاندا وتی پلانەکە " زۆر درێژترە و وردەکاری زۆر زیاتری تێدایە، هەروەها دانیش دەنێت بە ڕاستیەکانی سەر خاکەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کە گۆڕانکاری زۆر و گرنگی تێدا کراوە."

بەڵام هیچ وردەکارییەکی لەسەر ناوەڕۆکی پلانەکە باس نەکرد کە زاوای سەرۆک ترامپ جارێد کوشنەر ئامادەی کردووە.

هەیڵی وتیشی " دەستکەوتەکانی فەڵەستینیەکان زۆر گەورە دەبن ئەگەر بێنە ناو دانوستانەکانی ئاشتییەوە."

وتیشی " ئەم پلانە لە هەموو پلانەکانی پێشوو جیاوازتر دەبێت. پرسیارە گرنگەکە ئەوەیە کە ئایا کاردانەوە بۆ ئەم پلانە جیاواز دەبێت یان نا، هەندێک بابەت هەن لەم پلانەدا کە بە دڵی هەردوولا دەبن و هەندێک بابەتی دیکەی تێدایە کە بە دڵی هیچ لایەکیان نابێت."

نوێنەری بەڕیتانیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان کارین پیێرس پێشوازیی لە لێدوانەکانی هەیڵی کرد و وتی جەخت لەوە دەکەمەوە کە پلانی ئاشتی ئەمەریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئامادە بووە.

نوێنەری ئیسڕائیل لە نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بەوەدا واشنتن قسەی لەگەڵ ئیسڕائیلدا کردووە و لە سەرەتای ساڵی داهاتوودا پلانەکە پێشکەش دەکات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG