Accessibility links

ڕۆژنامەنووسان: لە تەقینەوەیەکدا لە مایدوگوری نایجیریا پێنج کەس گیانیان لەدەستدا


دەزگاکانی ڕاگەیاندنی نایجیریا ئاماژەیان بەوەدا بەهۆی کۆمەڵێک تەقینەوەوە لە شاری مایدگوری وڵاتەکە 5 کەس گیانیان لەدەستداوە، تەقینەوەکانیش هاوکاتە لەگەڵ سەردانی سەرۆکی وڵاتەکە محەمەدو بوهاری بۆ شارەکە.

ڕۆژنامەنووسانی ناوخۆی نایجیریا دەڵێن بەهۆی تەقینەوەکانەوە پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە، لەنێویشیاندا کچێکی تەمەن 16 ساڵی تێدایە، هاوکات هەشت کەسی دیکەش برینداربوون، بوهاری زیانی بەرنەکەوتووە.

تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی تەقینەوەکانی ڕانەگەیاندووە، بەڵام دانیشتوانی مایدوگوری دەڵێن گومانیان لە چەکدارانی ئیسلامی گروپی بۆکۆ حەرام هەیە.

دانیشتوانی شارەکە دەڵێن بۆمبێک بەسەر مزگەوتێکدا کەوتۆتە خوارەوە و یەکێکی دیکە لە فڕۆکەخانەی مایدوگوری داوە، لەو شوێنەی کە فڕۆکەی سەرۆکی وڵاتەکە لێی نیشتەوە.

تاوەکو ئێستا بەرپرسانی نایجیریا هیچ بەیاننامەیەکیان سەبارەت بە هێرشەکە بڵاونەکردۆتەوە.

سەرۆکی وڵاتەکە لە ماوەی سەردانەکەیدا بۆ ویلایەتی بۆرنۆ، وابڕیارە نوێنەرایەتی پڕۆژەکانی زانکۆی مایدوگوری و شوێنەکانی دیکە بکات لە شارەکەدا. لە ئێستادا هیچ کەس نازانێت کە ئایا هێرشەکە پلانەکانی سەردانەکەی سەرۆکی تێکداوە یاخود نا.

ماوەی 12 ساڵە نایجیریا ڕووبەڕووی بۆکۆ حەرام بووەتەوە، ویلایەتی بۆرنۆش ناوەندی شەڕ و پێکدادانەکان بووە.

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG