Accessibility links

سوپای نێجیریا بەرپەرچی ‌هێرشێکی بۆکۆ حەرام دەداتەوە لە باکووری ڕۆژئاوای وڵاتەکە


وتەبێژی سوپای نێجیریا وتی سوپای نێجیریا هێرشێکی چەکدارانی بۆکۆ حەرامیان تێکشکاندووە کە هەوڵیانداوە کۆنتڕۆڵی شاری ماگۆمێری باکووری ڕۆژئاوای وڵاتەکە بکەن.

ئەم ‌هێرشەش نوێترین هێرش بووە لەو زنجیرە هێرشانەی ئیسلامییە توندڕەوەکان دەیکەنە سەر باکووری ڕۆژئاوای وڵاتەکە.

وتەبێژی سوپای نێجیریا وتی لە شەڕەکەدا دژی توندڕەوەکان سێ سەرباز کوژراون و شەش سەربازیی تر برینداربوونلە ماگۆمێری کە دەکەوێتە دووری 50 کیلۆمەترەوە لە مایدۆگۆری پایتەختی ویلایەتی بۆرنۆ.

ئەندامێکی لیژنەی گەل کە بۆ بەرەنگاربوونەوەی بۆکۆ حەرام پێکهێنراوە وتی شەش سەرباز و سێ ئەندام لە لیژنەکەدا کوژراون لەکاتێکدا یەکێک لە دانیشتوانی شارەکە لەڕێی تەلەفونەوە بە ڕۆیتەرزی وت بەلایەنی کەمەوە سێ هاوڵاتی مەدەنی کوژراون.

ڕۆژی سێشەممە لەئەنجامی کردەوەیەکی خۆکوژیدا لە مزگەوتێک لە ویلایەتی ئاداماوا 58 کەس کوژران و بە یەکێک لە دڕندەترین هێرش دادەنرێت لەوەتەی سەرۆک محەمەد بوخاری دەسەڵاتی گرتۆتە دەست لە ساڵی 2015 دا و بەڵێنیدا کۆتایی بە بۆکۆ حەرام بهێنێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG