دادوه‌رانی فیدراڵی ئه‌مه‌ریکا ئه‌مڕو به فه‌رمی ئه‌حمه‌د خان ڕه‌حمییان به ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمب له نیویورک و نیوجێرسی تاوانبار کرد. ناوبراو له دایک بوی ساڵی ۱۹۸۸ له وڵاتی ئه‌فغانستانه و له ئه‌مه‌ریکا گه‌وره بوه و هاووڵاتی ئه‌مه‌ریکایه.
ته‌قینه‌وه‌کان له ۱۷‌ی سێپتامبری ئه‌مساڵدا له گه‌ره‌کی چێلسی شاری نیویورک و له شاری ئێلیزابێتی ولایه‌تی نیوجێرسی ڕووی دا. له ئاکامی ته قینه‌وه‌که‌ی نیویورک دا لانی که‌م ۳۰ که‌س بریندار بوون.
ته‌قینه‌وه‌که‌ی نیوجێرسی له نزیک شوێنی بەڕیوەچوونی کێبه‌رکێیه‌کی ڕاکردنی خێرخوازانه ڕویدا و بوه هۆی داخستنی ئه‌م کێبه‌رکێیه به‌ڵام له‌و ته‌قینه‌وه که‌س بریندار نه‌بوو.
دادوه‌رانی نیویورک ئه‌حمه‌د خان ڕه‌حمییان بۆ ته‌قینه‌وه‌که‌ی نیویورک به هه‌شت تاوان تۆمەتبار کردوه. به‌کارهێنانی چه‌کی کۆشتنی به‌کومه‌ڵ، بۆمب ڕێژ کردنی شوێنه گشتییه‌کان و له ناو بردنی سامانی گشتی به ماکی ته‌قانه‌وه و ئاگرین له‌و تاوانه‌ن. ده‌کۆترێت دادوه‌رانی نیوجێرسیش ئه‌حمه‌د خان ڕه‌حمییان به تاوانگه‌لێکی هاوشێوه تۆمەتبار کردوه.
بڕیار وایه ئه‌م تاوانبار کراوه ڕۆژی پێنج‌شه‌ممه ۱۷‌ی ئه‌م مانگه کاتژمێر یه‌کی دوای نیوەڕۆ به کاتی خۆجێی له گه‌رەکی مه‌نهه‌ته‌نی نیویورک له به‌ر ده‌م دادگادا ئاماده بێت.
دراوسێکانی ئه‌حمه‌د خان ڕەحمی ده‌لێن بنەماڵه‌ی ئه‌م کابرایه زۆر بنه ماڵه‌یێکی ئاسایی بوون و له‌گەڵ کولتور و شێوازی ژیانی ئه‌مه‌ریکایی به ته‌واوی ڕێکه‌وتبوون. بنه‌ماڵەی ڕه‌حمی له شاری ئێلیزابێتی نیوجێرسی له نزیک نیویورکه‌وه چێشتخانه‌یەکی مریشکی برژاویان هه‌یه.
ئەحمه‌د خان ڕۆژی ٢٠ی سێپتا‌مبر له شاری ئێلیزابێتی نیوجێرسی دوای ئه‌وە ده‌ست‌به‌سه‌ر کرا که لە ته‌قه‌و پێکدادانێکدا دوو پۆلیسی بریندار کرد و خۆشی به ته‌قه‌ی پۆلیس بریندار بوو.