Accessibility links

پۆلیس: بەهۆی تەقەکردنێکەوە لە شاری سیراکیوزی ویلایەتی نیویۆرک پێنج کەس برینداربوون


پۆلیسی سیراکیوزی ویلایەتی نیویۆرکی ئەمەریکا وتی لە ئەنجامی تەقەکردنێکیدا لە شارەکە پێنج کەس برینداربوون و منداڵێکی تەمەن هەشت ساڵیشیان تێدایە.

پۆلیس لە تویتێکدا وتی مامەڵەیان لەگەڵ ڕووداوی تەقەکردنەکەدا کردووە لە باکووری نیویۆرک کە دوای کاتژمێر 9 بە کاتی ڕۆژهەڵاتی ئەمەریکا ڕوویداوە.

سەرۆکی پۆلیسی سیراکیوز فرانک فۆلەر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی " ئەمە ڕووداوێکی زۆر کارەساتییە، ئەم شتە نابێت لە کۆمەڵگەکەماندا ڕووبدات."

فۆلەر باسی لە بارودۆخی پێنج بریندارەکە نەکرد.

یەکێتی پیاوانی ئاگرکوژێنەوە لە ماوەی ڕابردوودا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویان کردەوە لە ڕووداوەکەدا حەوت کەس برینداربوون و منداڵیشیان تێدایە.

ماڵپەڕی سیراکیوزی هەواڵیی ئاماژەی بەوەدا تەقەکردنێک ڕوویداوە لە کۆبوونەوەیەکی خێزانیدا کە بەهۆی مردنی کەسێکەوە بە نەخۆشی ژێرپەنجە کۆببوونەوە.

سیراکیوز دەکەوێتە 402 کیلۆمەتر باکووری ڕۆژئاوای شاری نیویۆرکەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG