Accessibility links

فەرمانڕەوای نیویۆرک دەڵێت پێویست بە خۆپیشاندان ناکات بۆ دەربڕینی بێزاربوون لە قەدەغەکردنی هاتوچۆ


فەرمانڕەوای نیویۆرک ئاندرو کومۆ وتی لەوە تێگەیشتووە بۆچی هەندێک کەس خۆپیشاندانیان کردووە دژ بە قەدەغەکردنی هاتوچۆ کە مەبەست لێی ڕێگریکردنە لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەڵام وتی ئەو ڕێوشوێنانەی سەپێندراون دەبێت کاتێک هەڵبگیردرێن کە نەبێتە هۆی زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە.

دوای ئەوەی خۆپیشاندەران لە کۆمەڵێک ویلایەت لە سەرتاسەری ئەمەریکادا خۆپیشاندانیان کرد و داوایان کرد فەرمانی مانەوە لە ماڵەوە لاببرێت، فەرمانڕەوای نیویۆرک ئەم لێدوانانەیدا، ئەمەش لەکاتێکدایە شارەزایان دەڵێن ئەو ڕێوشوێنانەی گیراونەتەبەر هۆکارن بۆ هێواشکردنەوە خێرایی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە بەڵام بوونەتە هۆی داخرانی ئابووری وڵاتەکە.

کومۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژانەی ڕۆژنامەنووسیدا وتی " پێویست ناکات خۆپیشاندان بکەیت تاوەکو پێمان بڵێیت پێویستە بگەڕێینەوە سەر کارەکانمان، بەڵێ دەبێت ئابووریی وڵاتەکە بکەینەوە و دەبێت بچینە دەرەوە و کاربکەین."

لەلایەکی دیکەوە کومۆ ئاماژەی بەوەدا لە نیویۆرک 20 نەخۆشخانە دەرمانی دژە مەلاریایان بەکارهێناوە بۆ چارەسەرکردنی کۆڤید-19، ڕۆژی دووشەممەش ئەنجامی توێژینەوەکانیان ڕەوانەی ڕێکخراوە فیدڕاڵییەکان دەکەن.

کومۆ ئەوەشی خستەڕوو ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە داخڵی نەخۆشخانەکان کراون لە نیویۆرک گەیشتۆتە 16,103 کەس، ئەمەش بەبەراورد لەگەڵ ڕۆژی پێشتردا کە 16,213 کەس بوون کەمترە، هەروەها لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 478 کەس گیانیان لەدەستداوە، ئەمەش لە 1 ی مانگی چوارەوە کەمترین ژمارەی گیان لەدەستدانە لە ڕۆژێکدا تۆمارکرابێت.

کومۆ وتیشی ئەمە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی نیویۆرک خراپترین قۆناغی تێپەڕاندووە و بەرەو جێگیربوونی سیستمە تەندروستیەکەی دەچێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG