Accessibility links

لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە ئەفغانستان دەیان کوژراو و برینداری لێدەکەوێتەوە


کاربەدەستان ڕایانگەیاند ئوتومبێلێکی بۆمبڕێژکراو لەبەردەم بانقێکدا لە شکرکای پایتەختی هەرێمی هێڵماند لە باکووری ئەفغانستان تەقیوەتەوە و بۆتە هۆی کوژران و برینداربوونی دەیان هاوڵاتی مەدەنی ئەندامانی هێزەکانی ئاسایش کە چاوەڕێ بوون موچەکانیان وەربگرن.

وتەبێژی پارێزگاری هەرێمەکە عومەر زەواق وتی نزیکەی 20 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 50 کەسی دیکە برینداربوون لەنێویاندا ئەندامانی هێزی ئاسایش و سوپا و هاوڵاتیانی مەدەنی و فەرمانبەرەکانی بانقی نیو کابوڵی تێدابووە.

هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆیان لە هێرشەکە ڕانەگەیاندووە بەڵام کۆمەڵە توندڕەوەکانی تاڵیبان و ڕێکخراوی داعش لەماوەی ڕابردوودا ئەو بانقانەیان کردۆتە ئامانج کە هێزەکانی ئاسایش و سوپا و فەرمانبەرانی حکومەت موچەکانی خۆیانی لێوەردەگرن.

شایەنی باسە لە مانگی ڕابردوودا لە ئەنجامی هێرشێکدا بۆ سەر بانقێک لە شاری گاردیز لە ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە بەلایەنی کەمەوە سێ کەس کوژران و ژمارەیەکی تر برینداربوون.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG