Accessibility links

ناتانیاهو پێشبینی هەڵوێستێکی توند لە سەرۆک ترامپ دەکات لە هەر کۆبوونەوەیەک لەگەڵ ڕۆحانیدا


سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل ڕۆژی پێنجشەممە داوای لە وڵاتانی جیهان کرد گفتوگۆ لەگەڵ ئێراندا نەکەن و دژایەتی ئەگەری کۆبوونەوەی نێوان سەرۆک ترامپ و سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی کرد ، دواتر وا پێدەچێت لەو دژایەتیکردنەی پاشگەزبووبێتەوە.

ناتانیاهو دانی بەوەدانا دەکرێت سەرۆک ترامپ لەگەڵ ڕۆحانیدا کۆببێتەوە، وتیشی بۆ ئەو نەهاتووە دیاریبکات سەرۆک ترامپ لەگەڵ کێدا کۆببێتەوە.

بەرپرسێکی ئۆفیسی ناتانیاهو وتی سەرۆک وەزیر بەو ڕۆژنامەنووسانەی وتووە کە هاوەڵی دەکەن لە گەشتەکەیدا بۆ لەندەن " من دڵنیام لەوەی سەرۆک ترامپ هەڵوێستێکی توندتری دەبێت."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG