Accessibility links

ناتانیاهو: ئیسڕائیل ڕێگە نادات ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ناوەکی


سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین ناتانیاهو وتی ئیسڕائیل ڕێگە نادات ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ناوەکی و داوای لە وڵاتانی ڕۆژئاوا کرد " میکانیزمی سزای ئۆتۆماتیکی " بسەپێنن بەسەر تاراندا.

ناتانیاهو لە بەیاننامەیەکدا وتی " زۆر بەباشی دەزانین لە بەرنامە ناوەکییەکەی ئێراندا چی ڕوودەدات. ئێران پێی وایە دەتوانێت ببێتە خاوەنی چەکی ناوەکی. دڵنیاتان دەکەمەوە ئیسڕائیل ڕێگە بە ئێران نادات ببێتە خاوەنی چەکی ناوەکی."

ناتانیاهو وتیشی " داوا لە هەموو وڵاتانی ڕۆژئاوا دەکەم ئێستا لە نەتەوە یەکگرتووەکان میکانیزمی سزای ئۆتۆماتیکی بسەپێنن بەسەر تاراندا."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG