Accessibility links

ناتانیاهو دژایەتی گفتوگۆکردن دەکات لەگەڵ ئێران


سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین ناتانیاهو
سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین ناتانیاهو

سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین ناتانیاهو داوای لە زلهێزەکانی جیهان کرد گفتوگۆ لەگەڵ ئێراندا نەکەن، ئەمەش دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ ڕایگەیاند لەوانەیە لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەیدا کۆببێتەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی بەرنامە ناوەکییەکەی تاران و سزا سەپێندراوەکانی سەری.

ناتانیاهو پێش ئەوەی بەرەو لەندەن بەڕێبکەوێت وتی " ئێستا کاتی گفتوگۆکردن نیە لەگەڵ ئێران، ئێستا کاتی ئەوەیە فشاری زیاتری بخرێتە سەر."

لێدوانەکانی ناتانیاهو و سەرۆک ترامپ سەبارەت بە دۆسییەی ناوەکی ئێران جیاوازن، پێشتریش ناتانیاهو داوای لە فەڕەنسا کردبوو لە ئێران لەنزیک نەبێتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG