Accessibility links

ناتانیاهو: فشارە ئابوورییەکان ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێران هەڵدەوەشێنێتەوە


سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن و سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین ناتانیاهو
سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن و سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین ناتانیاهو

سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن لەگەڵ سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین ناتانیاهودا لە پاریس کۆبۆوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بابەتی ئێران و چۆنێتی سنووردارکردنی دەسەڵاتەکانی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

ئەم کۆبوونەوەیەی نێوان ماکرۆن و ناتانیاهو سێیەمین کۆبوونەوەیان دەبێت لە پاریس لە مانگی حەوتی ساڵی ڕابردووەوە، لەکاتێکدا کە هەردوولا هاوڕان لەسەر هەڕەشەی بەرنامە موشەکییەکەی ئێران و دەستوەردانەکانی لە کاروباری وڵاتانی دیکەدا، بەڵام لە وەڵامدانەوەدا بە تەواوەتی جیاوازن.

ناتانیاهو لە گەشتەکەیدا بۆ ئەوروپا زیاتر دژی ئێران وەستایەوە و لە ئەڵمانیا ڕۆژی دووشەممە وتی چالاکییەکانی تاران بۆتە هۆی ئەوەی کۆمەڵێکی زۆر کۆچبەر ڕوو لە ئەڵمانیا بکەن.

لە پاریسیش وتی داوای لە فەڕەنسا نەکردووە لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکە بکشێتەوە چونکە پێی وایە ڕێکەوتنەکە خۆی ناگرێت دوای کشانەوەی ئەمەریکا لێی و سەپاندنەوەی سزاکان بەسەر تاراندا.

ناتانیاهو لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن وتی " داوام لە فەڕەنسا نەکردووە لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێران بکشێتەوە چونکە خۆی لەژێر فشارە ئابوورییەکاندا هەڵدەوەشێتەوە."

XS
SM
MD
LG