Accessibility links

ناتانیاهو بە ئاسانی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی حیزبەکەیدا سەردەکەوێت


حیزبی لیکۆد ئاماژەی بەوەدا سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین ناتانیاهو لە دەنگدانێکدا بۆ دەست نیشانکردنی ڕابەری حیزبەکە بە ئاسانی سەرکەوتنی بەدەستهێناوە، ئەمەش وەکو هاندانێک بۆ ناتانیاهو پێش هەڵبژاردنە گشتیەکانی مانگی سێ کە واپێشبینی دەکرێت ڕکابەرییەکی توندی تیا ببینرێت.

لە ناو حیزبەکەدا ناتانیاهو لە سەدا 72.5 ی دەنگەکانی بەدەستهێنا و لە سەدا 27.5 دەنگیان بە ڕکابەرەکەی جەدعون ساعردا کە دواتر لە تویتەر دانی بە شکستی خۆیدا هێنا و وتی پشتیوانی لە ڕابەری ئێستا حیزبەکە دەکات " لەپێناو سەرکەوتنی لیکۆد لە هەڵبژاردنە گشتیەکاندا."

ناتانیاهو لەمساڵدا ڕووبەڕووی کۆمەڵێک تۆمەت بۆوە لەلایەن دادوەری گشتی ئیسڕائیلەوە و هەروەها دوای دوو هەڵبژاردنی یەکلایی نەبۆوە دوو جار شکستی هێنا لە پێکهێنانی حکومەتدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG