Accessibility links

ناتانیاهو: ئیسڕائیل و ئیماڕات هاریکاری یەکتر دەکەن لە بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنادا


سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین ناتانیاهو دەڵێت ئیسڕائیل و ئیماڕات هاریکاری یەکتر دەکەن لە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا، ئەمەش دەکرێت هەوڵەکانی ئیسڕائیل بۆ باشکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەو وڵاتەدا بەرەوپێش ببات.

سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین ناتانیاهو وتی وەزیری تەندروستی ئیماڕات و وەزیری تەندروستی ئیسڕائیل ڕاگەیەندراوێکی هاوبەش بڵاودەکەنەوە لەسەر دەست پێکردنی کارەکانیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا.

هەفتەی ڕابردوو وەزیری دەرەوەی ئیماڕات ئەنوەر قەرقاش وتی وڵاتەکەی دەتوانێت لەگەڵ ئیسڕائیلدا لە هەندێک بابەتدا کاربکات، لەوانەش بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا و تەکنەلۆجیا، ئەمەش سەرەڕای ناکۆکییە سیاسییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە.

ناتانیاهو لە مەراسیمێکی سەربازیدا لە باشووری وڵاتەکە وتی ئیسڕائیل و ئیماڕات هاریکاری یەکتر دەکەن لە پەرەپێدانی تەکنەلۆجیا و تەندروستیدا کە ئەمانەش دەبنەهۆی باشبوونی ئاسایش و تەندروستی سەرتاسەی ناوچەکە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG