Accessibility links

ناتانیاهو دەڵێت بەنیازە سەردانێکی خێرا بۆ ئیماڕات بکات


سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین ناتانیاهو وتی بەنیازە هەفتەی داهاتوو سەردانی ئیماڕات بکات و سەردانەکە تەنها سێ کاتژمێر دەخایەنێت، ئاماژەشی بەوەدا پێدەچێت سەردانی بەحرەینیش بکات، هەریەک لە ئیماڕات و بەحرەینیش لەو وڵاتانەن کە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسڕائیلدا ئاساییکردەوە.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ناتانیاهو لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی ئایا هەفتەی داهاتوو سەردانی ئیماڕات دەکات، سەرەڕای قەیرانی تەندروستی لە ئیسڕائیلدا، لە وەڵامدا وتی " دووجار سەردانەکەمان دواخست، بەهۆی داخستنی گشتیەوە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە."

وتیشی " سەردانەکە گرنگییەکی زۆری ئاسایشی و نیشتیمانی و نێودەوڵەتی هەیە، بەڵام لەسەر داوای من سەردانەکە لە سێ ڕۆژەوە کورتکراوەتەوە بۆ سێ کاتژمێر."

ناتانیاهو وتی بەرەو ئەبوزەبی دەچێت و پێدەچێت سەردانێکی کورتیش بۆ بەحرەین ئەنجام بدات.

ناتانیاهو ئاماژەی بە کاتی سەردانەکە نەدا، بەڵام دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ئیسڕائیل دەڵێن ناتانیاهو لە نۆی مانگی دوودا سەردانەکە ئەنجام دەدات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG