Accessibility links

ناتانیاهو: ئیسڕائیل بۆمبارانی چەکدارانی شیعەی سەر بە ئێرانی کردووە لە سوریادا


سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین ناتانیاهو
سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین ناتانیاهو

سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین ناتانیاهو وتی ئیسڕائیل هێرشی کردۆتە سەر چەکدارە شیعەکانی سوریا کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانیان لێدەکرێت، ئاماژەشی بەوەدا ئەم جۆرە کارانە یارمەتیدەر دەبن لە وەستاندنی شەپۆلی کۆچە بە کۆمەڵەکانی پەنابەرە سوننیەکانی سوریا بۆ ئەوروپا.

بەرپرسانی ئیسڕائیل پێشتر دەیان هێرشی ئاسمانی ئیسڕائیلیان بۆ سەر سوریا ئاشکرا کردووە و وتوویانە ئەو هێرشانە بۆ ئەوەیە تاوەکو ڕێگە نەدەن چەک لە سوریاوە بگوازرێتەوە بۆ چەکدارانی حیزبوڵای لوبنان یاخوود بڵاوبوونەوەی هێزەکانی ئێران لە سوریا و ناوچەکەدا.

ناتانیاهۆ ئێرانی تۆمەتبار کرد بەوە هێنانی 80 هەزار چەکداری شیعە لە پاکستان و ئەفغانستانەوە بۆ ئەنجامدانی هێرش دژی ئیسڕائیل و بڵاوکردنەوەی مەزهەبی شیعە لەنێو سوننیە زۆرینەکاندا لە سوریا. ئێران یارمەتی دیمەشق دەدات لە ڕووبەڕووبونەوەی چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن لە جەنگی ناوخۆی سوریادا.

ناتانیاهو لە وتارێکیدا لەبەردەم کۆبەندی ئاسایشی نێودەوڵەتیدا وتی " ئەوە تێکەڵاوکردنێکە بۆ دووبارە گەرمکردنەوەی جەنگێکی ناوخۆی دیکە، یان چۆن بڵێم جەنگی عەقیدە یاخوود دینی، هەڵگیرساندنی ئەو جەنگە دەبێتە هۆی ئەوەی ملیۆنان خەڵکی دیکە بەرەو ئەوروپا کۆچ بکەن، ئەوەش دەبێتە هۆی تێکدان و تیرۆرێک کە کۆتایی نیە لە زۆرێک لە وڵاتان."

ناتانیاهو وتی " زۆر ڕوونە کە ئێمە ڕێگەیان نادەین ئەوە بکەن. دەجەنگێین دژیان. ئەگەر ڕێگە لەوە بگرین و بۆمبارانی ئەو چەکدارە شیعانە بکەین ئەوا یارمەتی ئاسایشی وڵاتەکانتان و ئاسایشی جیهانیشمان داوە."

ناتانیاهۆ باسی لە وردەکارییەکان نەکرد، بەڵام شەڕی ناوخۆی سوریا بووە هۆی ئەوەی بەنزیکەیی نیوەی خەڵکی سوریا کۆچ بکات کە پێش جەنگ ژمارەیان 22 ملیۆن بوو، سەدان هەزاران پەنابەر توانیویانە خۆیان بگەیەننە ئەوروپا.

بەپێی ئەو ڕێکەوتنانەی ئەمدواییەی حکومەتەکەی بەشار ئەسەد بەتایبەتی لەگەڵ چەکدارە سوننەکاندا، چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا ناوچە گەمارۆدراوەکانیان چۆڵکرد لەبەرامبەردا دانیشتوانە شیعەکان لە گوندە گەمارۆدراوەکان بێنە دەرەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG