سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین ناتانیاهو هۆشیاریدا لەسەر ئەوەی وڵاتەکەی بەتوندی وەڵامی هەر هێرشێک دەداتەوە، هەروەها پشتیوانی خۆی بۆ کوژرانی قاسم سولەیمانی دووپاتکردەوە.
ناتانیاهو لە ئۆرشەلیم وتی " هەر کەسێک بیەوێت هێرش بکاتە سەرمان ڕووبەڕووی بەهێزترین لێدان دەبێتەوە."
وتیشی ئیسڕائیل بەتەواوەتی پشتیوانی لە بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ دەکات، وتی دەبێت پیرۆزبایی لە سەرۆک ترامپ بکرێت لەسەر جووڵە خێرا و ئازاکەی.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز