خانه‌ی ئازادی بنکه له نیویۆرك له بڵاوکراوه‌یه‌كدا، چوارشه‌مۆ رای گه‌یاند زۆر نیگه‌رانی ژیانی خه‌باتکاری مافه‌کانی مرۆڤ- ئێران شیوا نه‌زه‌ر ئه‌هاری-یه که واداندراوه له چواری مانگی داهاتوو به تاوانی 'هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی گشتی" له دادگایی شۆره‌ش له ئێران دادگایی بکرێت. خانه‌ی ئازادی داوای ئازادکرانی ده‌م و ده‌ستی ئه‌م خه‌باتکاره له حکوومه‌تی ئێران ده‌کات.
نه‌زه‌ر ئه‌هاری، ده مراستی کۆمیته‌ی مافه‌کانی مرۆڤی رۆژنامه‌وانان به 'مۆحاره‌به' یاخود دژایه‌تی کرده‌ن ده‌گه‌ڵ خودا ، 'پرۆپاگه‌نده به‌دژی رژێم' و 'چالاکی به دژی ئاسایشی نیشتمانی' تاوانبار کراوه. ئه‌و حاشای له گشت تاوانه‌کان کردوه‌ه.
له‌ۆ باره‌یه‌وه هاوکارمان مۆعته‌به‌ر شێروانی گفت و گۆی ده‌گه‌ڵ رۆژنامه‌وان و خه‌باتکاری مافه‌کانی مرۆڤ نگین شێخۆلئیسلامی بنکه له سوید کردووه. نگین شێخۆلئیسلامی ده‌ڵێت: ئه‌مه یه‌که‌م جار نیه ئێران تاوانی ئاوا بۆ زیندانیان، چالاکڤانانی مه‌ده‌نی و سیاسی ببریته‌وه. ئه‌و ده‌ڵێت حکومه‌ت پێشریش هه‌رکات ویستی جودابیرانی خۆی له ناو ببات، له نه‌ته‌وه‌کانی تر وه‌ك بلوچ،تورك وه به‌تایبه‌تی کورده‌کان که مه‌ترسی فیکری زۆریان بۆ حکوومه‌تی مه‌رکه‌زی هه‌بوو، ئه‌وانی پێوه‌ند ده‌دان به ئۆپۆزسیۆن و حیزبه‌سیاسیه‌کان و به تاوانی تێرۆریست بوون و خیانه‌ت کرده‌ن ئیعدامی ده‌کرده‌ن.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 5:36 خوله‌که.