جێگری سەرۆکی ئەمەریکا مایک پێنس ئەمڕۆ پـێنجشەممە لە ڕێی پەیوەندییەکی تەلەفونییەوە لەگەڵ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی وتووێژی کرد و ئەمەش دەقی گفتوگۆکەی نێوانیانە:
لە میانەی پەیوەندییە تەلەفونییەکەی نێوان نێچیرڤان بارزانی و مایک پێنسدا، بارزانی باسی لە نوێترین پێشهاتەکانی ڕەوشی ناوچە جێناکۆکی لەسەرەکان کرد و هەروەها جەختی لە گرنگی پشتیوانییەکانی ئەمەریکا کردەوە بۆ جێگیرکردنی ئەو ناوچانە و گەڕانەوەی ئەو ملیۆنان هاوڵاتیەی کە دوای شکستهێنانی خەلافەتی داعش بێ ماڵ و حاڵ بوون بۆ ناوچەکانی خۆیان.
لەلای خۆیەوە جێگری سەرۆکی ئەمەریکا مایک پێنس ستایشی سەرۆک وەزیر نێچیرڤان بارزانی و هەرێمی کوردستانی کرد بۆ دابینکردنی شوێنی پارێزراو بۆ پەنابەرانی مەدەنی و ڕێبەرایەتیکردنی هەوڵەکانی عێراق بۆ پارێزگاریکردن لە پـێکهاتە ئاینیـیەکانی بە دەستی خەلافەتی داعش دووچاری جینۆساید بوونەوە.
نێچیرڤان بارزانی و مایک پێنس گفتوگۆیان لەسەر ئەو هەلانەش کرد کە دەبنە هۆی قوڵکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمەریکا و کوردستان و هەروەها لە نزیکەوە پێکەوە کارکردن بۆ بەرەنگاربوونەوەی لایەنە خراپەکارەکانی دەیانەوێت عێراق ناجێگیر بکەن و لە سەروەرییەکەی کەمبکەنەوە.