Accessibility links

سەرچاوەکان: کوژران و برینداربوونی نزیکەی 300 ڕوسی لە جەنگی سوریادا


سێ سەرچاوەی باوەڕپێکراو ئاماژەیان بەوەدا نزیکەی 300 کەس کە کار بۆ کۆمپانیایەکی تایبەتی سەربازیی ڕوسی دەکەن و پەیوەندییان بە کرێملنەوە هەیە یان ئەوەتا کوژراون یاخوود برینداربوون لە سوریادا.

پزیشکێکی ڕوسی وتی نزیکەی 100 کەس کوژراون لەکاتێکدا سەرچاوەیەکی دیکە کە زۆرێک لە چەکدارەکان دەناسێت وتی ژمارەی کوژراوان لە 80 کەس زیاترە.

بەرپرسانی ڕوسیاش وتیان پێنج هاوڵاتی ڕوسی لەوانەیە کوژرابێتن بەڵام هیچ پەیوەندییەکیان بە هێزە چەکدارەکانی ڕوسیاوە نیە.

پێکدادانەکان بەشداربوونی سەربازیی ڕوسیا دەردەخەن لە سوریادا زیاتر لەوەی کە خۆیان دەیڵێن، هەروەها ئەم بەشداربوونەوەی ڕوسیا وا دەکات مەترسی ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ ئەمەریکادا زیاتر ببێت.

پێنج سەرچاوەی دیکە ئاماژەیان بەوەدا ئەو بریندارانەی لەم ڕۆژانەی دواییدا دەرکراون هەموویان ڕەوانەی چوار نەخۆشخانەی سەربازیی ڕوسی کراون.

پزیشکێکی سەربازیی کە لە یەکێک لە نەخۆشخانە سەربازییەکانی ڕوسیا لە مۆسکۆ کار دەکات و بەشداری کردووە لە چارەسەرکردنی ئەو بریندارانەدا کە لە سوریاوە دێن، وتی هەتاوەکو ئێوارەی شەممە نەخۆشخانەکە زیاتر لە 50 بریندری وەرگرتووە، 30 کەسیان برینەکانیان سەختە.

پزیشکە سەربازییەکە وتیشی هاوڕێیەکی چووە بۆ سوریا بۆ چارەسەرکردنی بریندارەکان و وتوویەتی لەمدواییانەدا نزیکەی 100 ڕوسیی هەتاوەکو کۆتایی هەفتەی ڕابردوو کوژراون و 200 کەسی دیکە برینداربوون.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG