Accessibility links

ناڤاڵنی دەڵێت پوتن بەرپرسیارە لە ژەهراویبوونی


ئالێکسی ناڤاڵنی
ئالێکسی ناڤاڵنی

ڕابەری ئۆپۆزسیۆنی ڕوسیا ئالێکسی ناڤاڵنی لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی دەیر شبیگڵی ئەڵمانی وتی سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن بەرپرسە لە ژەهراویبوونەکەی و جەختی لەوە کردەوە ناترسێت.

لە مانگی هەشتدا ناڤاڵنی لە ڕوسیاوە گواسترایەوە بۆ بەرلین بەهۆی ئەوەی گومانی ئەوەی لێکرا ژەهراویکرابێت. بۆ ماوەی 32 ڕۆژ لە نەخۆشخانەی شاریتییەی بەرلین چارەسەری وەرگرت و لە مانگی نۆدا لە نەخۆشخانە هاتە دەرەوە.

ناڤاڵنی بە ڕۆژنامەکەی وت " دەڵێم پوتن لەپشت تاوانەکەوەیە و هیچ چیرۆکێکی دیکەم نیە بۆ ئەوەی کە ڕوویدا."

وڵاتانی ڕۆژئاوا داوا لە ڕوسیا دەکەن ڕوونکردنەوە بدات لەسەر ڕووداوەکە، بەڵام مۆسکۆ ڕەتی دەکاتەوە دەستی هەبووبێت تیایدا و دەڵێت هیچ بەڵگەیەکی تاوان لە ئارادا نیە.

هەروەها سەبارەت بەو ساتەی کە ماددە کیمیاییەکە کاری تێکردووە ناڤاڵنی وتی " هەست بە هیچ ئازارێک ناکەیت بەڵام دەزانیت کە خەریکە گیان لەدەست دەدەیت."

وتیشی دەگەڕێتەوە بۆ ڕوسیا و " ئەرکی سەرەکیم لە ئێستادا ئەوەیە بەبێ هیچ ترسێک بمێنمەوە. هەست بە هیچ جۆرە ترسێک ناکەم."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG