Accessibility links

ناڤاڵنی داوا دەکات هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ڕوسیا بایکۆت بکرێت


ڕابەری ئۆپۆزسیۆنی ڕوسیا ئەلێکسی ناڤاڵنی
ڕابەری ئۆپۆزسیۆنی ڕوسیا ئەلێکسی ناڤاڵنی

سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی ڕوسیا ئەلێکسی ناڤاڵنی داوای بایکۆت کردنی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ڕوسیا دەکات دوای ئەوەی بەرپرسانی هەڵبژاردن ڕێگەیان نەدا خۆی کاندید بکات.

لیژنەی ناوەندی هەڵبژاردنەکانی ڕوسیا ڕۆژی دووشەممە بە زۆرینەی دەنگ کۆک بوون لەسەر ئەوەی ڕێگە نەدەن ناڤاڵنی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ڕوسیا کە وا بڕیارە لە مانگی سێی ساڵی داهاتوودا ئەنجام بدرێت خۆی کاندید بکات بەهۆی ئەوەی پێشینەی تاوانی هەیە و پێشتر بە تۆمەتی ئاژاوەگێڕی تۆمەتبار کراوە.

بڕیاری لیژنەکە ڕۆژێک دوای ئەوە هات ناڤاڵنی ڕایگەیاند هاندەری تەواوی دەست کەوتووە تاوەکو بتوانێت خۆی کاندید بکات بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ڕوسیا.

دوای بڕیاری لیژنەکە، ناڤاڵنی لە گرتە ڤیدیۆییەکدا داوا لە هەوادارانی دەکات بایکۆتی هەڵبژاردنەکان بکەن.

ناڤاڵنی وتی " ئێمە لەوە تێدەگەین کە بڕیاری ئەم لیژنەیە دەکرا ببێت، هەروەها ئێمە پلانێکی ڕوون و ئاشکرامان هەیە. ئێمە هێرشی دەنگدەران ڕادەگەیەنین، ئەو پڕۆسەیەی کە هاندراین بەشدار بین تیایدا هەڵبژاردنێکی ڕاستەقینە نیە. پوتن و چەند کاندیدێکی تر تیایدا بەشدار دەبن کە پوتن خۆی دیاریان دەکات."

ناڤاڵنی وتی ئێستا تیمەکەی کەمپینێک ڕادەگەیەنن دژی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکاندا و وتی " دەنگدانەکە دەنگدان دەبێت بە هەڵخەڵەتاندن و گەندەڵی."

جێی ئاماژەیە لە ماوەی ڕابردوو لەم مانگەدا سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن وتی جارێکی دیکە خۆی هەڵدەبژێرێتەوە بۆ سەرۆکایەتی ڕوسیا کە لە 18ی مانگی سێدا ئەنجام دەدرێت، هەروەها واچاوەڕواندەکرێت لە هەڵبژاردنەکاندا جارێکی دیکە سەربکەوێتەوە.

سەرچاوە/ VOA

XS
SM
MD
LG