Accessibility links

هاوپەیمانێتی ناتۆ ئەرکەکانی لە عێراق فراوانتر دەکات


سکرتێری گشتی هاوپەیمانێتی ناتۆ یانس ستۆلتنبێرگ
سکرتێری گشتی هاوپەیمانێتی ناتۆ یانس ستۆلتنبێرگ

وەزیرانی بەرگری هاوپەیمانێتی ناتۆ ڕێکەوتن لەسەر فراوانکردنی ئەرکی مەشقەکانیان بە هێزەکانی عێراق، ئەمەش دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ داوای کرد وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانێتی ناتۆ زیاتر بەشدار بن لە ئەرکەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

هاوپەیمانێتی ناتۆ 500 سەربازی لە عێراقدا هەیە و ئەرکەکەیان مەشق پێکردنی هێزەکانی عێراقە و ئەمەریکا ڕابەرایەتیان دەکات. وەزیرانی بەرگری وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانێتیەکە ڕێکەوتن لەسەر فراوانکردنی ئەم ئەرکەیان لە عێراقدا.

سکرتێری گشتی هاوپەیمانێتی ناتۆ یانس ستۆڵتنبێرگ وتی " وەزیرانی بەرگری وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانێتیەکە ڕێکەوتوون لەسەر زیادکردنی ئەرکی مەشق پێکردن بە هێزە عێراقییەکان، بە هەماهەنگی و هاریکاری لەگەڵ حکومەتی عێراقدا."

لەلای خۆیەوە ئیسپانیا ڕازی بوو ئەرکەکانی لە چوارچێوەی هاوپەیمانێتیەکەدا لە عێراق زیاد بکات، ئەوەشی خستەڕوو ئامادەیە ئەوە بکات بەڵام " سەرەتا دەبێت بەرپرسانی عێراقی ڕازی ببن لەسەر ئەوە."

وەزیری بەرگری ئیسپانیا مارگاریتا ڕۆبلس لە کاتی گەیشتنیدا بۆ بنکەی هاوپەیمانێتی ناتۆ لە بڕۆکسل بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکەدا وتی " پشتیوانی لە ڕەوانەکردنی بەشێکی زۆر لە هێزە ئیسپانیەکان دەکەین بۆ ئەرکەکەی ناتۆ، لە هەمان کاتیشدا بەردەوامی پێدان بە کارەکان لەگەڵ هاوپەیمانێتیەکەدا." جەختیشی لەوە کردەوە هەر گۆڕانکارییەک دەبێت سەرەتا حکومەتی عێراق پەسەندی بکات.

ستۆڵتنبێرگ وتی " هاوپەیمانێتیەکە دەیەوێت پشتیوانی زیاتر بۆ عێراق دابین بکات چونکە زۆر گرنگە ڕێکخراوی داعش نەگەڕێتەوە بۆ ئەو وڵاتە."

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG