Accessibility links

ناتۆ دەڵێت پلانمان نیە هێزی شەڕکەر ڕەوانەی ئۆکرانیا بکەین


سکرتێری گشتی هاوپەیمانێتی ناتۆ یانس ستۆڵتنبێرگ
سکرتێری گشتی هاوپەیمانێتی ناتۆ یانس ستۆڵتنبێرگ

سکرتێری گشتی هاوپەیمانێتی ناتۆ یانس ستۆڵتنبێرگ وتی هاوپەیمانێتیەکە نیازی نیە هێزی شەڕکەر ڕەوانەی ئۆکرانیا بکات ئەگەر هاتوو ڕووسیا ئەو وڵاتە داگیربکات، بەڵام ڕووسیا دەڵێت ڕوونکردنەوەی دەوێت لەسەر ئەوەی ناتۆ چی جۆرە پلانێکی ئاسایشی هەیە بۆ ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا.

ستۆڵتنبێرگ بە بی بی سی وت " پلانمان نیە بۆ ڕەوانەکردنی هێزی شەڕکەری ناتۆ بۆ ئۆکرانیا، ئێمە سەنگمان خستۆتەسەر پشتیوانیکردن. جیاوازییەک هەیە لەوەی ئەندام بیت لە هاوپەیمانێتی ناتۆ و هاوبەشێکی بەنرخ و بەهێزبیت وەکو ئۆکرانیا."

جێی ئاماژەیە هاوپەیمانێتی ناتۆ بوونی سەربازیی خۆی لە کۆمەڵێک وڵاتی سنووری ڕووسیا زیادکردووە، ئەوەش بەهۆی نیگەرانیەکانیەوە سەبارەت بە ئەگەری هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، هاوکات ڕووسیا زیاتر لە 100,000 سەربازیی لەسەر سنووری ئۆکرانیا جێگیرکردووە.

لەلایەکی دیکەوە وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا جۆن کیربی بە فۆکس نیوزی وت " داگیرکاری ڕووسیا لەوانەیە بەڕاستی و لە هەر کاتێکدا بێت ڕووبدات." وتیشی سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمێر پوتن " بەردەوامە لە زیادکردنی هێزەکانی " لەسەر سنووری ئۆکرانیا.

سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن و ڕابەرانی دیکەی وڵاتانی ڕۆژئاوا چەند جارێک هۆشدارییانداوە لەسەر ئەوەی سزایەکی ئابووری توند دەسەپێنن بەسەر ڕووسیادا ئەگەر ئۆکرانیا داگیربکات.

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG