Accessibility links

ناتۆ داوا لە تورکیا و ئەڵمانیا دەکات ناکۆکییەکانیان سەبارەت بە بنکە سەربازییەکان چارەسەر بکەن


سکرتێری گشتی ناتۆ ینس ستۆڵتنبێرگ داوای لە وەزیرانی دەرەوەی ئەڵمانیا و تورکیا کرد چارەسەری ناکۆکییەکانیان بکەن سەبارەت بە دوو بنکە ئاسمانیە سەربازییەکان لە تورکیا.

ئەم ناکۆکییە یەکێکە لە کۆمەڵێک ناکۆکی نێوان ئەڵمانیا و تورکیا و بەرلین داوا لە تورکیا دەکات ڕۆژنامەنووسە ئەڵمانیە تورکییەکە ئازاد بکات و تورکیاش ڕێگە نادات پەرلەمانتارانی ئەڵمانیا سەردانی سەربازە ئەڵمانییەکان بکەن لە دوو بنکەی ئاسمانی سەربازی لە تورکیا.

سەربازانی ئەڵمانیا وەکو نوێنەرانی ناتۆ لە ئەرکێکی چاودێریدان لە قونیە کە دەکەوێتە 250 کیلۆمەتر باشووری ئەنقەرە و هەروەها هێزەکانی ئەڵمانیا لە بنکەی سەربازی ئەنجەرلیک گواسترانەوە بۆ ئوردون.

ناتۆ ڕایگەیاند ستۆڵتنبێرگ پەیوەندیی کردووە بە وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا سیگمار گابرێل و وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوس ئۆغلۆوە و داوای لێکردوون ناکۆکیەکانیان چارەسەر بکەن.

وتەبێژێک بە ناوی ناتۆوە وتی " هیوادارین ئەڵمانیا و تورکیا بگەنە ڕێکەوتنێک بۆ سەفردانکردنێک کە هەردوولا لەسەری کۆک بن."

لەلای خۆشییەوە ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئانگێلا مێرکڵ لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا باسی لە گرنگی ڕێگەپێدانی نوێنەرانی ئەڵمانیای کرد بۆ سەردانیکردنی هێزەکانیان لە بنکە سەربازییەکەی ناتۆ لە قونیە.

شایەنی باسە هێزەکانی ئەڵمانیا شوێن پەرلەمان کەوتوون و بەرلینیش دەڵێت دەبێت نوێنەرانیان بتوانن سەردانی سەربازەکان بکەن.

مێرکڵ بە تۆڕی ئی ئاڕ دی وت " بەداخەوە، زۆر بەداخەوە." وتیشی پێویستمان بە گفتوگۆی زیاتر هەیە هەروەها پێویستمان بە ناتۆش هەیە بۆ گەیشتن بە چارەسەرێک.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG