له کۆبوونه‌وه‌ی ڕێبه‌رانی ئه‌ندامی ناتۆ بۆ یه‌که‌م جار، سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا پینج شه‌مه به توندی ڕووبه‌ڕووی ئه‌ندامان بۆوه که ده‌بێت یارمه‌تی خۆیان بۆ به‌شی به‌رگرییان دابین بکه‌ن. تڕا‌مپ له به‌شێکی گوته‌کانی دا ئاماژه‌ی دا:
"23 وڵات له نێو 28 ئه‌ندامی ناتۆ به‌شه پاره‌ی خۆیان که ده‌بێت بۆ به‌رگری خۆیان دابین بکه‌ن که‌مترخه‌مییان کردوه. ئه‌وه ده‌رحه‌ق به خه‌ڵک و باجده‌رانی ئه‌مه‌ریکا کارێكی ڕه‌وا نیه."
به‌ڵام هه‌ڕه‌شه‌ی توندڕه‌وی ئیسلامی بابه‌تێكی یه‌کگرتوو بۆ کۆبوونه‌وه‌ی لوتکه‌یی پێنچ شه‌مه له سه‌رکردایه‌تی ناتۆ له بڕووکسل بوو له ده‌مێکدا ته‌قینه‌وه‌یه‌کی دووشه‌مه له مه‌نچێستر ڕوویدا.
سه‌رۆک وه‌زیری بریتانیا تێرێسا مه‌ی گوتی: "ئه‌و هێرشه نیشان ده‌دات بۆچی بۆ کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی و ناتۆ گرینگه هه‌وڵی زیاتر سه‌باره‌ت به شه‌ڕ له دژی تێرۆرسم بده‌ن."
سه‌رۆکی ناتۆ پشت ڕاستی کرد که ناتۆ تێکه‌ڵ به هاوبه‌ندی نێونه‌ته‌وه‌یی دژی داعش ده‌بێت، به‌ڵام شه‌ڕی ڕاسته‌وخۆ له دژی توندڕه‌وان ئه‌نجام نادات.
سکره‌تێری گشتی ناتۆ ێنس شتۆلتێنبێرگ گوتی که به‌شداری کردن له هاوبه‌ندی دژی داعش به ڕێبه‌ری ئه‌مه‌ریکا "په‌یامێکی به هێزی به‌ڵێنی سیاسی ناتۆ بۆ شه‌ڕ له دژی تێرۆرسم ده‌نێرێت و ڕێکخستنی ئێمه له نێو هاوبه‌ندییه‌که‌دا باشتر ده‌کات."
به‌ڵام ناوبراو جه‌ختی کرد که "ئه‌مه مانای ئه‌وه نیه که ناتۆ له کرداره‌کانی شه‌ڕدا به‌شدار ده‌بێت."