ڕابەرانی وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانێتی ناتۆدا وتیان " جووڵە دوژمنکارییەکانی ڕوسیا " هەڕەشەن بۆ سەر ئاسایشی ئەوروپا و ئۆقیانووسی ئەتڵەسی و وتیشیان دەسەڵاتەکانی چینیش هەلێک بەدەست دەخەن و کێشەن بۆ هاوپەیمانێتی ناتۆ.
دوای کۆبوونەوەیەکی کورتی هاوپەیمانێتی ناتۆ لە دەرەوەی لەندەن لە بەیاننامەیەکدا ناتۆ ڕایگەیاند " پەیوەندییەکان بە درێژایی ئۆقیانووسی ئەتڵەسی پتەون لەنێوان ئەوروپا و ئەمەریکای باکووردا، ڕێکەوتنی بەرگریکردنی هاوبەش مانای ئەوەیە هەر هێرشێک بکرێتە سەر هەر دەوڵەتێک ئەوا هێرش کراوەتە سەر هەمووان.
جێی ئاماژەیە هاوپەیمانێتی ناتۆ پلانی بەرگریکردنی هەیە لە وڵاتانی بەڵتیک و پۆڵەندا، بەڵام تورکیا بەربەستی خستە بەردەم ئەو پلانانە. بەڵام سکرتێری گشتی هاوپەیمانێتی ناتۆ یانس ستۆڵتنبێرگ وتی تورکیا دەستبەرداری دژایەتیکردنی پلانە بەرگرییەکانی هاوپەیمانێتی ناتۆ بووە کە مەبەست لێیان بەرگریکردنە لە وڵاتانی بەڵتیک و پۆڵەندا لەدژی هەر هێرشێکی ڕوسیا.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا پێش دوای کۆتای هاتنی کۆبوونەوەکەی هاوپەیمانێتی ناتۆ، ستۆڵتنبێرگ وتی هاوپەیمانێتیەکە پێی باشترە پەیوەندییەکان لەگەڵ ڕوسیادا باشتر بکات و باوەڕیشی وایە پێویستە چین بەشداری دانوستانەکانی داهاتوو بکات سەبارەت بە دانانی سنوورێک بۆ خۆپڕچەککردن.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز