Accessibility links

سکرتێری گشتی ناتۆ: فشار دەخەینە سەر وڵاتان بۆ جێبەجێکردنی سزاکان بەسەر کۆریای باکووردا


سکرتێری گشتی ناتۆ ینس ستۆڵتنبێرگ وتی فشار دەخاتە سەر هەموو وڵاتان تاوەکوو سزاکانی سەر کۆریای باکوور جێبەجێ بکەن بەمەبەستی بەرپەرچدانەوەی هەڕەشەکانی کۆریای باکوور لەسەر جیهان.

ستۆڵتنبێرگ لەمیانەی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆک وەزیری ژاپۆن شینزۆ ئابیدا لە تۆکیۆ وتی " بۆ ئێمە وەکو ناتۆ ئەوەی گرنگە ئەوەیە کە فشار بخەینە سەر کۆریای باکوور تاوەکوو دڵنیا ببینەوە لەوەی هەموو وڵاتەکانی دیکە سزاکانی سەر کۆریای باکوور جێبەجێی دەکەن و بتوانین بگەینە چارەسەرێکی ئاشتیانە بۆ بابەتەکە."

جێی ئاماژەیە لە چەند مانگی ڕابردوودا کۆریای باکوور چەند تاقیکردنەوەیەکی موشەکی ئەنجامداوە کە لەوەوپێش ئەنجامی نەداوە و هەروەها لە سەرەتای مانگی نۆدا گەورەترین تاقیکردنەوەی ناوەکیی ئەنجامدا، ئەوەش بووە هۆی توڕەبوونی چین کە گەورەترین هاوپەیمانی کۆریای باکوورە و لە ئەنجامی ئەو کارەشدا نەتەوە یەکگرتووەکان سزای زیاتری سەپاند بەسەر پیۆنگیانگدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG