Accessibility links

هاوپەیمانێتی ناتۆ ڕازی دەبێت بۆ فراوانکردنی ئەرکەکانی لە عێراقدا


وەزیرانی بەرگری وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانێتی ناتۆدا ڕازی بوون لەسەر فراوانکردنی ئەرکەکانیان لە عێراقدا دوای ئەوەی ئەمەریکا داوای لە هاوپەیمانێتیە کرد یارمەتی زیاتر پێشکەشی عێراق بکات بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیری بۆ وڵاتەکە دوای سێ ساڵ لە شەڕکردن دژی ڕێکخراوی داعش.

لەمیانەی هەوڵە نێودەوڵەتییەکاندا بۆ یارمەتیدانی عێراق لە دووبارە بنیادنانەوەدا و لەگەڵ نزیک بوونەوەی کۆتایی هاتن بە جەنگی دژی داعش، هاوپەیمانێتی ناتۆ ڕاهێنان بە سەربازە عێراقییەکان دەکات لەمیانەی ئەرکەکانی بۆمب پوچەڵکردنەوەدا، ڕێکخراوی داعش دوای خۆیان ژمارەیەکی زۆر بۆمبی چێنراویان دوای خۆیان بەجێ هێشتووە. بەڵام ناتۆ وتیشی سەربازەکانی نانێرێت بۆ شەڕکردن.

دوای ئەوەی بە فەڕمی لە ساڵی ڕابردوودا داوای لە هاوپەیمانێتی ناتۆ کرد بەشداربن، وەزیری بەرگری ئەمەریکا جەیمس ماتیس لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی " دەڕۆێن ئەرکێکی ڕێکخراو ئەنجام دەدەین لە عێراقدا."

ماتیس وتی ئەرکەکەی هاوپەیمانێتی ناتۆ ڕاهێنان دەبێت بە سەربازە عێراقییەکان تاوەکو بتوانن پارێزگاری لە گەلەکەیان بکەن لەبەرامبەر دروستبوونی هەر ڕێکخراوێکی تیرۆریستی تردا. ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵەکانی ئەمەریکادا بۆ خۆبەدوورگرتن لە دووبارەکردنەوەی کشانەوەی سەربازەکانی لە عێراقدا کە لە ساڵی 2011 دا سەربازەکانی کشاندەوە و دواتر ڕێکخراوی داعش دروستبوو.

ئێستا هاوپەیمانێتی ناتۆ ئەرکێکی سنوورداریان هەیە لە بەغداد بەڵام سەرۆک ترامپ جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە ناتۆ ڕۆڵێکی گەورەتر ببینێت لە هەوڵەکاندا بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندڕەوانی ناو عێراق.

ئەم بەشداربوونەوەی هاوپەیمانێتی ناتۆ لە کاتێکدا دێت عێراق پێویستی بە زیاتر لە 88 ملیار دۆلار هەیە بۆ دووبارە بنیادنانەوەی وڵاتەکە.

سکرتێری گشتی هاوپەیمانێتی ناتۆ یێنس ستۆڵتبێرگ لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان سەبارەت بە کشانەوەکەی ئەمەریکا لە ساڵی 2011 دا وتی " وانەیەکمان وەرگرتووە لە عێراق ئەویش ئەوەیە ئەگەر زوو بڕۆینە دەرەوە لە عێراق ئەوا مەترسی دروست دەبێت و لەوانەیە ناچار بین دووبارە بۆ شەڕکردن بگەڕێینەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG