Accessibility links

ناتۆ ماوەی سەرۆکایەتی ستۆڵتنبێرگ بۆ یەک ساڵی دیکە درێژ دەکاتەوە


سکرتێری گشتی هاوپەیمانێتی ناتۆ یانس ستۆڵتنبێرگ
سکرتێری گشتی هاوپەیمانێتی ناتۆ یانس ستۆڵتنبێرگ

ڕۆژی سێشەممە وڵاتانی هاوپەیمانێتی ناتۆ بڕیاریاندا ماوەی سەرۆکایەتی سکرتێری گشتی هاوپەیمانێتییەکە یانس ستۆڵتنبێرگ بۆ ساڵێکی دیکە درێژ بکەنەوە.

ستۆڵتنبێرگ کە پێشتر سەرۆک وەزیری نەرویج بووە، لە ساڵی 2014 ەوە سەرۆکایەتی ناتۆ دەکات و سێ جار ماوەی سەرۆکایەتییەکەی درێژ کراوەتەوە.

ستۆڵتنبێرگی تەمەن 64 ساڵ بە شێوەیەکی بەرفراوان لە سەرانسەری هاوپەیمانێتییەکەدا وەکو ڕابەرێکی جێگیر و دروستکەری کۆدەنگی سەیر دەکرێت.

لە تویتێکدا ستۆڵتنبێرگ وتی سەربەرز بووە بە بڕیاری درێژکردنەوەی خولەکەی تاوەکو 1 ی مانگی 10 ی ساڵی 2024.

وتی " هاوپەیمانێتییەکەی نێوان ئەوروپا و ئەمەریکای باکوور ماوەی نزیکەی 75 ساڵە سەربەخۆیی و ئاسایشمانی پاراستووە، لەم جیهانە مەترسیدارەشدا، هاوپەیمانییەکەمان زیاد لە هەموو کات پێشتر گرنگترە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG