ینس ستۆلتنبێرگ بەڕێوبەری گشتی ناتۆ لە لەندەن وتی ناتۆ بیر لەو داوایە دەکاتەوە کە هێزەکانی ناتۆ داوایان کردووە بۆ ناردنی چەند هەزار هێزێک بۆ ئەفغانستان و لەماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا بڕیار دەدات لەسەر قەبارە و چۆنێتی ئەرکەکان.
ستۆلتنبێرگ دوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆک وەزیری بەریتانیا تێریزا مەی وتی " ئێمە بیر لەم داوایە دەکەینەوە، لە چەند هەفتەی داهاتوودا بڕیاری لەسەر دەدەین بەڵام ئەرکەکە گەڕانەوە نیە بۆ شەڕکردن لە ئەفغانستان."
وتیشی " ئەرکەکە تەنها بۆ ڕاهێنان پێکردن و یارمەتیدان و ڕاوێژکردنە."
سەرچاوە / ڕۆیتەرز