Accessibility links

سکرتێری گشتی ناتۆ: لە بەرژەوەندیی ئەوروپادایە یارمەتی ئەفغانستان بدات


سکرتێری گشتی ناتۆ یێنس ستۆڵتنبێرگ وتی وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ هۆکاری بەهێزیان هەیە بۆ بەردەوامبوون لە پشتیوانیکردنی ئەفغانستان و وەڵامی داواکەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ دەدەینەوە بۆ ناردنی هێز و خەرجی زیاتر بۆ ئەفغانستان.

ستۆڵتنبێرگ لەمیانەی سەردانەکەیدا لەگەڵ وەزیری بەرگری ئەمەریکا جەیمس ماتیس بۆ کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان وتی " لە بەرژەوەندی ئەوروپا و وڵاتانی ئەندام لە ناتۆدایە یارمەتی ئەفغانستان بدەن بۆ هێنانی سەقامگیری بۆ وڵاتەکە."

سەرۆک ترامپ مانگی ڕابردوو کاتێک ستراتژییە نوێیەکەی بۆ ئەفغانستان ڕاگەیاند کە دژی تاڵیبان و گروپە تیرۆریستیەکانی دیکەی ناو ئەفغانستان بوو، ڕوونی کردەوە کە پێشبینی ئەوە دەکات ناتۆ بەشداریکردنی لە یارمەتییەکان بۆ ئەفغانستان زیاد بکات ، بەڵام کاردانەوەی سیاسی لە ئەوروپا وادیاربوو پێیانەوە کە نەیانەوێت بەشدارییەکانیان لە ئەفغانستان زیاتر بکەن.

لە ئیتاڵیا حیزبی تازە دەرکەوتوویی پێنج ئەستێرە کە وردە وردە هەوادارانی زیاد دەبیت پێش هەڵبژاردنەکانی ساڵی داهاتووی ئیتاڵیا وتی هێزەکانی ئیتاڵیا دەکشێنێتەوە کە ژمارەیان دەگاتە زیاتر لە یەک هەزار سەرباز.

ستۆڵتنبێرگ وتی " ئەڵمانیا چەند ساڵێکی زۆرە پشتیوانیکەرێکی بەهێزی ئەرکەکانی ناتۆ بووە لە ئەفغانستان، ئەڵمانیا گەورەترین بەشداریکەر بووە لە باکووری ئەفغانستان و من متمانەم وایە ئەڵمانیا بەردەوام دەبێت لە پێشکەش کردنی یارمەتییەکان."

وتیشی یارمەتیدانی ناتۆ دەبێتە هۆی ئەوەی جارێکی دیکە ئەفغانستان نەبێتەوە بە لانکەی تیرۆری نێودەوڵەتی، بەڵام جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە سەربازانی ناتۆ جارێکی دیکە ڕۆڵی شەڕکردن نابیننەوە کە لە ساڵی 2014دا کۆتایی پێهات و بەردەوام دەبن لە مەشق پێکردن و ڕاوێژکردنی هێزەکانی ئەفغانستان و هەروەها پێشکەشکردنی پێداویستیەکان.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG