Accessibility links

ناتۆ بڕیار لەسەر ناردنی هێزی زیاتر بۆ ئەفغانستان دەدات


سکرتێری گشتی ناتۆ یێنس ستۆڵتنبێرف وتی ناتۆ بڕیار دەدات لەسەر زیادکردنی ژمارەی هێزەکان بۆ ئەفغانستان بە ڕێژەی سێ هەزار کەس.

ستۆڵتنبێرگ وتی نیوەی ئەو هێزە زیادانە لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاوە دەبێت و نیوەکەی تری لە هاوپەیمانان و هاوبەشەکانی دیکەی ئەمەریکاوە دەبێت لە دەرەوەی ناتۆ.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا پێش کۆبوونەوەکەی لەگەڵ وەزیرانی بەرگری وڵاتانی ئەندام لە ناتۆدا وتی " بڕیارمان بە زیادکردنی ژمارەی هێزەکان داوە، بۆ هاوکاریکردنی ئەفغانییەکان."

ستۆڵتنبێرگ جەختی لەوە کردەوە کە سەربازەکان ڕۆڵی شەڕکردن نابینن بەڵام بەشێک دەبن لە ئەرکەکانی ناتۆ و یارمەتیدان و مەشق پێکردن و ڕاوێژکردنی هێزەکانی ئەفغانستان.

جەنەڕاڵی ئەمەریکا جان نیکڵسنی سەرکردەی هێزەکانی ئەمەریکا لە ئەفغانستان لە مانگی دوودا داوای ڕەوانەکردنی هێزی زیاتری کرد بۆ ئەفغانستان و وتی چەند هەزار سەربازێکی دیکە گۆڕانکاری دروست دەکەن لە کەمکردنەوەی تواناکانی تاڵیبان و کۆمەڵە تیرۆریستییەکانی دیکەی تردا.

وەزیری بەرگری ئەمەریکا جەیمس ماتیس لە مانگی نۆدا وتی ئەمەریکا زیاتر لە سێ هەزار سەربازیی دیکەی ئەمەریکی ڕەوانەی ئەفغانستان دەکات بەپێی ستراتیژی نوێی ئەمەریکا لە ئەفغانستان کە سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ ڕایگەیاند.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG