Accessibility links

کوژرانی یەکێک لە سەربازانی هاوپەیمانێتی ناتۆ لە ئەفغانستان


هاوپەیمانێتی ناتۆ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند یەکێک لە سەربازەکانی ئەنجامی هێرشێکی ناوخۆیدا لە هەرێمی هوڕات لە ڕۆژئاوای ئەفغانستان یەکێک لە سەربازەکانی کوژراون و دوانی دیکەیان برینداربوون.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە دەڵێت " ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەدەن هێرشەکە لەلایەن یەکێک لە سەربازەکانی هێزی ئاسایشی ئەفغانیەوە ئەنجامدراوە." بەڵام هیچ وردەکارییەکی دیکەی نەداوە.

هەروەها ناسنامەی کوژراوەکەش ئاشکرا نەکرا.

وتەبێژی تاڵیبان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند چەکدارانی تاڵیبان بەرپرسیارێتی هێرشەکەیان ڕاگەیاندووە.

بەرپرسانی ناوخۆی ئەفغانی وتیان ڕووداوەکە لە ناوچەی شینداند لە باشووری شاری هوڕات ڕوویداوە، ئەو ناوچەیەش ژمارەیەکی زۆر تاڵیبانی تێدایە.

ئەمەش نوێترین هێرشە لەمساڵدا لەو زنجیرە هێرشانەی کە دەکرێنە سەر سەربازانی ئەمەریکی و هاوپەیمانێتی ناتۆوە کە لەلایەن سەرباز و ئەندامانی هێزەکانی ئاسایش و پۆلیسی ئەفغانییەوە ئەنجام دەدرێن. مانگی ڕابردوو وەزیری بەرگری ئەمەریکا جیم ماتیس وتی مەشقەکان بە هێزەکانی ئەفغان چڕتر دەکرێنەوە تاوەکو سنوورێک دابنرێت بۆ ئەو جۆرە هێرشانە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG