Accessibility links

ناسا کەشتییەک ڕەوانەی هەسارەی مەریخ(بارام) دەکات


گەورەترین و هەرە پێشکەوتووترین کەشتی ئاسمانی کە هەتا ئێستا دروستکرابیت و قەبارەکەی هێندەی ئوتومبیلێک دەبێت ، رۆژی پێنجشەممە بەرەو هەسارەی مەریخ ( بارام ) هەڵدرا . کەشتیەکە کامێرا و مایکرۆفۆن و ئامێری هەڵکەندن و هەروەها لێزەری تێدایە و ئەرکی گەڕانە بە نێو هەسارەی مەریخدا . ئەمەش بەشێکە لە پرۆژەیەکی پڕهیوا و مەودا درێژ کە بۆ یەکەم جارە نمونەکانی بەردی سەر ئەو هەسارەیە دەهێنێتەوە بۆ زەوی بۆ ئەوەی شیکاریان لەسەر بکرێت بۆ دۆزینەوەی بەڵگەکانی هەبوونی ژیان .

ئاژانسی واڵای ئاسمانی ناسا بەیانی رۆژی پێنج شەممە کەشتی پریزێرڤرنس ی بەسەر کۆڵی رۆکێتێکی گەورەی ئەتلەس V ی بەرەو هەسارەی مەریخ( بارام ) هەڵدا ، کە سێهەمین و دوایین هەڵدانە لە جیهاندا بۆ ئەم هەسارەیە لەم وەرزەی هاویندا.

هەفتەی رابردوو چین و شانشینە یەکگرتوەکانی عەرەبی دەستپێشخەریان لەو بوارەدا کرد و بڕیارە هەرسێ ئەو کەشتیە ئاسمانیانەی ئەمەریکا و چین و هەروەها شانشینەکانی یەکگرتووی عەرەبی لە مانگی شوباتی ساڵی داهاتوودا بگەنە شوێنی مەبەست ، دوای گەشتێکی حەوت مانگی کە مەوداکەی 480 ملیۆن کیلۆمەترە.

سەرچاوە: ئەسۆسییەیت پرێس

XS
SM
MD
LG