Accessibility links

نانسی پیڵۆسی: زیادبوونی ژمارەی سەرباز لە واشنتن جێی نیگەرانیـیە


سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا نانسی پیڵۆسی وتی زیادبوونی هێزی سەربازی ئەمەریکا و دەزگاکانی چەسپاندنی یاسا و ئەوانەشی بە جلی مەدەنیەوە بڵاوکراونەتەوە لە واشنتن " شتێکی نیگەرانکەرە " و داوای لە سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ کرد ناوی ئەو دەزگایانە ئاشکرا بکات لەمیانەی خۆپیشاندانەکاندا لە واشنتن کاردەکەن.

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا نانسی پیڵۆسی سەبارەت بە ڕەوشی ئێستای ئەمەریکا و خۆپیشاندانەکان نامەیەکی ئاڕاستەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ کرد و داوای ڕوونکردنەوەی کرد لەسەر ڕەوشەکە.

پیڵۆسی لە نامەکەیدا بۆ سەرۆک ترامپ دەڵێت " نیگەرانین لە زیادبوونی هێزە سەربازییەکان و ئەو نادیارییەی کە ڕەوشەکەی ناسەقامگیر کردووە، کۆنگرێس و گەلی ئەمەریکا دەیانەوێت بزانن کێ بەرپرسە، زنجیرەی فەرمانەکان چۆنە، ئەرکەکە چیە، بە چ دەسەڵاتێک هێزی پاسەوانانی نیشتیمانی ویلایەتەکانی دیکە لە پایتەخت کاردەکەن."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG