Accessibility links

کۆمەڵێک لە کەسایەتییەکانی ئەمەریکایی و جیهانی ڕێز لە نادیا موراد دەگرن


نادیا موراد و دوکتور دنیس مەکویگی، براوەکانی خەلاتی نوبێل بۆ ئاشتی ساڵی ٢٠١٨ی زاینی

مایک پێنس: ئەمەریکا هەروا درێژە بە پشتیوانی لە خەڵکی ئێزدی دەدات و بۆ ئاوەدانکردنەوەی ئەو کۆمەڵگایانە هەروا بەڵێندار دەمێنێتەوە.

ڕاگەیاندنی براوەکانی خەڵاتی نۆبێل بۆ ئاشتی ٢٠١٨ رۆژی هەینی، کاردانەوەی بەربڵاوی کاربەدەستانی ئەمەریکا و شوێنەکانی دیکەی جیهانی بەدوادا هات.

جێگری سەرۆکی ئەمەریکا لە پەیامێک لە تویتردا نوسی، "بە نادیا موردا کە لە ڕادەبەدەر شایانی وەرگرتنی خەڵاتی نوبێل بۆ ئاشتییە پێرۆزبایی پێ دەڵێم."

جێگری سەرۆک، مایک پێنس لە ماوەی گوتارێک سەبارەت بە مافی گرووپەکانی ئاینی ڕێزی لە نادیا موردا گرت، ٢٦ی جولای ٢٠١٨زاینی، وەزارەتی دەرەوە
جێگری سەرۆک، مایک پێنس لە ماوەی گوتارێک سەبارەت بە مافی گرووپەکانی ئاینی ڕێزی لە نادیا موردا گرت، ٢٦ی جولای ٢٠١٨زاینی، وەزارەتی دەرەوە

مایک پێنس لە درێژەی پەیامەکەی دا نووسی، "ئەو [نادیا] دەنگێکی نێونەتەوەیی و بوێر بۆ گرووپەکانی سەرکوتکراو و ئازاردیتووی ئاینی عێڕاقە. ئەمەریکا هەروا درێژە بە پشتیوانی لە خەڵکی ئێزدی دەدات و بۆ ئاوەدانکردنەوەی ئەو کۆمەڵگایانە هەروا بەڵێندار دەمێنێتەوە.

خەڵاتی ئەمساڵی ئاشتی نوبێل بە هاوبەشی بە نادیا موراد، کچە کوردێکی ئێزدی و "دنیس مکویگی" دوکتورێکی خەڵکی کۆماری دێمۆکڕاتیکی کۆنگو بەخشرا.

پێشتریش، نیکی هێلی نوێنەری ئەمەریکا لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە توێتردا، وێڕای پیرۆزبایی لە نادیا، گوتی کە "ئەو شایانی وەرگرتنی ئەو خەڵاتەیە."

هەروەها ئێد ڕۆیس بەرپرسی کومیتەی کاروباری دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا وێرای پێرۆزبایی کردن لە هەر دوو براوەکانی ئەو خەڵاتە، نادیا و دوکتور دنیس گوتی، "ستایشی ڕێبەرایەتی بوێرانەی ئەوان لە هەڵمەتی کۆتایی پێ هێنان بە توند وتیژی جنسی لە شەڕدا دەکەم."

ئانتۆنیو گوتێرێش، سکرتێری گشتی ڕێکخراوی یو ئێن پێشتر لە وتەکانی لە نیویورک وەک "داکۆکیکارانی مرۆڤایەتی" ڕێزی لە نادیا موراد و دنیس موکویگی گرت.

فێدریک موگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتی ئەوروپا گوتی کە ئەو دوو کەسە بە شێوەیەکی لێبڕاوانە هەوڵیان دا کۆتایی بە کەڵکوەرگرتن لە توند و تیژی وەک کەرەسەی شەڕ بهێنن.

نادیا موردا و لامیە حاجی بەشار، کاتی وەرگرتنی خەڵاتی ساخارۆڤ لە لایەن یەکیەتی ئەوروپا لە شاری ستراسبورگی فەڕانسە، ١٣ی دێسامبری ٢٠١٦
نادیا موردا و لامیە حاجی بەشار، کاتی وەرگرتنی خەڵاتی ساخارۆڤ لە لایەن یەکیەتی ئەوروپا لە شاری ستراسبورگی فەڕانسە، ١٣ی دێسامبری ٢٠١٦

نادیا موردا لە ساڵی ٢٠١٦ی زاینی هەروەها توانی لە گەڵ "لامیە حاجی بەشار"، خانمێکی دیکەی دیلی داعش، خەڵاتی ساخارۆف بۆ مافەکانی مرۆڤ لە لایەن یەکیەتی ئەورپاوە پێ ببخشرێت.

XS
SM
MD
LG