Accessibility links

بەرپرسانی ئەمەریکا: چەند جۆرە تۆوێکی نەزانراو لە چینەوە دەگاتە وڵات


بەرپرسانی ئەمەریکا دەڵێن ئەو ئەمەریکاییانەی باس لە بەدەستگەیشتنی بەستەی پۆستی دەکەن و تۆویان لە نێودایە کە گوایە لە چینەوە نێردراون، دەڵین پێدەچیت ئەو ئەمەریکاییانە قوربانی دەستی کڕینی کەرەستە بە ئۆنلاین بن ئەوەی کە بە ساختەکاری دەناسرێت.

هاوڵاتیان لە نزیکەی دە ستانی ئەمەریکا رایانگەیاندوە کە بەستەی سەیر و نەزانراویان بەدەست دەگات کە بە دەیان جۆر تۆویان تێدایە ، وادیارە لە چینەوە نێردرابن و سەرچاوەی تۆوەکان نەزانراوە .

بۆ ئەو مەبەستە ئاژانسەکانی ستانەکان وەرگرانی ئەو جۆرە بەستەی تۆوانە ئاگاداردەکەنەوە کە ئەو جۆرە تۆوانە نەچێنن چونکە زیان بەخشن.

وەزارەتی کشتوکاڵی ئەمەریکا لەسەر ماڵپەڕەکەی سەبارەت بەو تۆوانە نوسیویەتی؛ لەم ساتەدا هیچ بەڵگەی ترمان نییە جگە لەوەی کە ئەو بەستانەی بە پۆستدا دەگەنە دەستی ئەمەریکاییەکان بەبێ ئەوەی داوایان کردبێت یان بە ئۆنلاین کڕیبێتیان دەڵین ئەو کارە لە ساختەکاری زیاتر هیچی تر نییە.

بەستەکانی ئەو تۆوانەی دەگاتە دەستی بەدەیان لە هاوڵاتیانی ئەمەریکا پێدەچێت لە رێی پۆستی دەوڵەتی چینەوە بۆ ئەمەریکا نێردرابن ، چونکە بە زمانی چینی لەسەر دەرەوەی بەستەکان نوسراوە.

مایکڵ واڵس، بەێوەبەری پەیوەندیەکان لە بەشی کشتوکاڵی ستانی ڤیرجینا و هەروەها بەرپرسی خزمەتگوزاریەکانی وڵاتیان بە دەنگی ئەمەریکای گوت ؛ هەر ئەمەریکاییەک ئەو بەستانەی لە ڕیی پۆستەوە پێدەگات نابێت بیانکەنەوە یان تۆوەکانی نێویان بچێنن.

سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا .

XS
SM
MD
LG