سەرکردەی میانمار ئۆنگ سان سو کی سەرکۆنەی هەموو پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤی کرد لە ویلایەت ڕاخین و وتی هەر کەسێک بەرپرسیار بێت لەو پێشێلکارییانە ئەوا ڕووبەڕووی یاسا دەبێتەوە.
ئەمەش یەکەم لێدوانی سان سو کی بوو دوای ئەوەی هێرشەکانی چەکدارانی موسوڵمانەکانی ڕۆهینگای بووە هۆی ئەوەی وەڵامدانەوەیەکی سەربازیی بەدوای خۆیدا بهێنێت و زیاتر لە 410 هەزار ڕۆهینگای ناچارکرد هەڵبێن بۆ بەنگلادش.
سەرکردەی میانمار وتی لە هیچ لێکۆڵینەوەیەکی نێودەوڵەتی ناترسێت و پابەندە بە گەیشتن بە چارەسەرێکی هەمیشەیی بۆ ناکۆکییەکە.
هەروەها لەلای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی چین وانگ ین بە سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانی ڕاگەیاند کە وڵاتەکە پشتیوانی لە هەوڵەکانی حکومەتی میانمار دەکات بۆ پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی و ڕەخنە لە هێرشە توندەکانی ئەمدواییانەی ویلایەتی ڕاخین دەگرێت.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز