دەزگاکانی ڕاگەیاندن ئاماژەیان بەوەدا ڕابەری میانمار ئۆنگ سان سو کی ئامادەی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان نابێت کە وابڕیارە هەفتەی داهاتوو بەڕێوەبچن، ئەمەش لەنێوەندی زیادبوونی داواکارییەکاندا بۆ لێپێچینەوە لە هێزەکانی ئاسایشی میانمار لەسەر تۆمەتەکان ئەنجامدانی تاوان دژی موسوڵمانەکانی ڕۆهینجیا.
ئۆنگ سان سو کی کە خەڵاتی نۆبڵی بۆ ئاشتی پێدراوە ڕابەرایەتی حکومەتێکی مەدەنی دەکات لەڕێی پۆستی ڕاوێژکاری دەوڵەتەوە کە بەتایبەتی لەمدواییانەدا بۆ ئەو دانرا لەگەڵ پۆستی وەزیری کاروباری دەرەوەدا.
ڕۆژنامەی سێڤن دەی دەیڵی لە زاری بەرپرسێکی کاروباری دەرەوەی میانمارەوە بڵاویکردەوە ئۆنگ سان سو کی بەشداری ناکات لە کۆبوونەوەی داهاتووی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکاندا.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز