Accessibility links

ئەمەریکا بەنیازە سزا بسەپێنێت بەسەر میانماردا


وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا وتی ئەمەریکا بەنیازە سزای زیاتر بسەپێنێت بەسەر میانماردا بەهۆی چۆنێتی مامەڵە کردیانەوە لەگەڵ موسوڵمانەکانی ڕۆهینجیادا.

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا وتی " نیگەرانی زۆری خۆمان دەردەبڕین سەبارەت بەو ڕووداوانەی ئەمدواییە لە ویلایەتی ڕاخین لە میانمار و ئەو کارە خراپ و سەرسوڕ‌هێنەرانەی کە ڕۆهینجیا و کەمینەکانی دیکە بەرگەیان گرتووە."

وتیشی " پێویستە بەرپرسیارێتی ئەو کارە خراپانە بخرێتە ئەستۆی هەر تاکێک یان کۆمەڵەیەک کە ئەو کارانەی ئەنجامداوە بەو لایەنانەشەوە کە حکومی نین."

لە کۆتایی مانگی هەشتەوە ژمارەیەکی زۆر لە موسوڵمانانی ڕۆهینجیا لە میانمار هەڵهاتوون بەهۆی ئەو کەمپینەی کە سوپا دەستی پێکرد دژیان دوای ئەوەی چەکدارانی ڕۆهینجیا چەند هێرشێکیان کردە سەر بنکەکانی ئاسایشی میانمار. ئەو خەڵکانەی هەڵهاتوون هێزەکانی ئاسایشی میانمار بە سوتاندنی ماڵ و کوشتن و دەستدرێژی سێکسی تۆمەتبار دەکەن."

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕێکس تیلەرسن ڕۆژی چوارشەممە وتی ئەمەریکا بەرپرسیارێتی ئەو کارە توندڕەوانەی میانمار دەخاتە ئەستۆی سەرکردایەتی سوپای میانمار.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG