Accessibility links

نوێنەرانی ئەمەریکا بەنیازن سزاکان بسەپێننەوە بەسەر سەرکردەکانی سوپای میانماردا


زیاتر لە 40 نوێنەری ئەمەریکی لە بەڕێوبەرایەتییەکەی سەرۆک دانۆڵد ترامپ داوایان کرد سزای قەدەغەکردنی گەشت بسەپێننەوە بە سەر سەرکردەکانی سوپای میانماردا و سزای دیاریکراو ئامادە بکەن بۆ سەر ئەو بەرپرسانەی کە بەرپرسیارن لە کەمپینەکەیاندا دژی موسوڵمانەکانی ڕۆهینجیا لە وڵاتەکەدا.

ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا لە کۆمارییەکان و دیموکراتەکانیش لە وتارێکدا داوایان لە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕێکس تیلەرسن کرد هەنگاوی جددی بنێت دژی سوپای میانمار و ئەو کەسانەی دیکە کە مافەکانی مرۆڤیان پێشێلکردووە لەو هێرشەدا کە بووە هۆی هەڵهاتنی زیاتر لە نیو ملیۆن موسوڵمانی ڕۆهینجیا بۆ دەرەوەی وڵاتەکە.

لە وتارەکەدا هاتووە دەڵێت " بەرپرسانی بۆرما نکۆڵی لەوە دەکەن کە ڕوویداوە. داواتان لێدەکەین هەرچی دەکرێت بیکەن بۆ دابینکردنی پاراستنی ئەمن و ئاسایشی ئەو کەسانەی کە لەناو میانماردا گەمارۆد دراون و ئەو کەسانەشی کە دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ ناو وڵاتەکە."

تیلەرسن لە ماوەی ڕابردوودا وتی ئەمەریکا هەست بە نیگەرانییەکی زۆر دەکات لەوە کە ڕوودەدات بەسەر ڕۆهینجیادا لە میانمار و سەرکردایەتی سوپای میانمار بە بەرپرسیار دەزانێت لەو قەیرانەی پەنابەران.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG