بەرپرسێکی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان لە بواری مافەکانی مرۆڤدا وتی ئەرکی پاکتاوی ڕەگەزی دژی موسوڵمانەکانی ڕۆهینجیا لە میانمار بەردەوام دوای زیاتر لە شەش مانگ لە هێرشەکانی چەکدارە موسوڵمانەکان کە دواتر سوپای میانمار ئەرکێکی سەربازیی دەستپێکرد و بووە هۆی هەڵهاتنی 700 هەزار خەڵک بۆ بەنگلادیش.
جێگری سکرتێری گشتی مافەکانی مرۆڤ ئاندرو گیلمۆر دوای سەردانە چوار ڕۆژییەکەی بۆ خێمەکانی پەنابەران لە ناوچەی کۆکس بازاڕ لە بەنگلادیش وتی " پاکتاوی ڕەگەزی ڕۆهینجیا لە میانمار بەردەوامە. لەوەی کە بینیومە و بیستوومە لە کۆکس بازاڕ پێم وانیە بتوانین هیچ شتێکی تر بێجگە لەوە بڵێین."
لە بەیاننامەیەکدا وتی " وادیارە توندوتیژییە بەرفراوان و بە بەرنامەکان بەردەوامن دژی ڕۆهینجیا."
وتیشی " سروشتی توندوتیژییەکان گۆڕاون لە خوێن ڕشتن و لاقەکردنی بە کۆمەڵەوە بۆ بازارگانیکردن بە مرۆڤ و برسی کردنی ئەو کەمینەیەی هێشتا لە میانمار ماونەتەوە و نەچوون بۆ بەنگلادیش."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز