به‌رپرسانی سه‌ربازیی له‌میانمار ده‌ڵین لێکۆڵینه‌وه‌ی ناوخۆیان ده‌رباره‌ی ڕه‌فتاری هێزی بۆرما له وڵایه‌تی راکین ده‌ستپێکردوه که هێزی سه‌ربازی میانمار به‌ئه‌نجامدانی تاوان و پێشێلکردنی به‌رفره‌وانی مافه‌کانی مرۆڤ دژ به که‌مینه‌ی ڕۆهینگیای موسوڵمان توومه‌تبار ده‌کرێت. له‌وه‌تای مانگی 8ی ڕابردوو به‌هه‌زاران که‌سیان بۆ به‌نگلادش هه‌ڵاتوون.
به‌ڵام تائیستا ڕوون نه‌بۆته‌وه که‌ی هێزی سه‌ربازی ئاکامی لێکۆڵینه‌وه بڵاوده‌کاته‌وه.
له‌بڵاوکراوه‌یه‌کدا به‌رپرسانی سه‌ربازی ده‌ڵین به‌مزوانه هه‌رکات زانیاری گشتگیرمان به‌ده‌ستهێنا به‌فه‌رمی ڕاپۆرت بڵاو ده‌که‌ینه‌وه.
له‌م قه‌یرانه مڕۆیه‌دا، ئه‌مینداری گشتی پێشووی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان کوفی ئانان دوایکرد ڕێگه بدرێت هه‌ڵاتوانی ڕۆهینگیایی له‌وڵایه‌تی ڕاکین بۆ ماڵ و حاڵی خۆیان بگه‌ڕێنه‌وه.
کوفی ئانان که‌به‌م دوایانه سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نێک ده‌رباره‌ی قه‌یرانی میانمار ده‌کات، له‌کۆبوونه‌وه‌یه‌کی تایبه‌تی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له ڕۆژی هه‌یه‌نیدا گوتی "ڕۆهینگیایی پێویستیان به‌هاریکاری هه‌یه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ماڵ وحاڵی خۆیان" نه‌ک ناردنیان بۆ ئۆردوگا.
تووندوو تیژی له‌نێوان ڕۆهینگیای و هێزی سه‌ربازی میانمار له وڵایه‌تی ڕاکین له 25ی مانگی 8ی ڕابردوودا که‌وته‌وه، کاتێک گرووپێک چه‌کداری ڕۆهینگیای هێرشیان کرده سه‌ر ناوه‌ندێکی پۆلیس و بنکه‌یه‌کی سه‌ربازی، وه‌ک چه‌کداران ده‌ڵین هه‌وڵیک بوه بۆ پاراستنی ئه‌و نه‌ژاده له سته‌م.
له‌پێکدادانه‌کانی دوای ئه‌و هێرشه نزیکه‌ی 400 که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه. وێنه‌کانی سه‌ته‌لایت ئه‌وه‌ی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی سه‌ر به ڕێکخراوی لێبوردنی نیوده‌وڵه‌تی بڵاوی کرده‌وه، ده‌رده‌خات گونده‌کانی ڕۆهینگیا به‌ته‌واوه‌تی سوتێنراون.
نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان ئه‌و دۆخه‌ی بۆته هۆی جێهێشتنی زۆرینه بۆمال وحاڵی خۆیان به "پاکتاوی نه‌ژادی" ناو برد.
میانمار ئه‌و تومه‌تانه ڕه‌تده‌کاته‌وه و ده‌ڵێت شه‌ڕی تیرۆر ده‌کات.