Accessibility links

له‌ که‌مپه‌کانی روهینگیا دۆخی خه‌ڵک زۆر خراپه‌


په‌ناخوازانی رۆهینگیا له‌ سنوور به‌نگلادێش - میانمار له‌ شاخ وه‌سه‌ر ده‌که‌ون. 8ی سێپتامبری 2017

له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبونی لێشاوی په‌نابه‌رانی ڕۆهینگیا له‌سنووری میانماره‌وه‌ بۆ ئۆردوگای کاتی له‌ به‌نگلادش ، دۆخێکی نائۆمێدی به‌ هۆی که‌می خۆراک و پێداویستی ڕۆژانه‌وه‌ و برسێتی و نه‌خۆشی پێکهاتووه‌.

له‌ سه‌ر خواردن و ئاو چه‌ندین شه‌ڕ به‌رپا بوه‌، له‌کاتی تێپه‌ڕبوونی ئۆتۆمۆبێلی ڕۆژنامه‌وانان منداڵان و ژنان ده‌کێشن به‌په‌رنجه‌ری ئۆتۆمبێله‌که‌دا و سگ و ورگیان هه‌ڵده‌گڵۆفن و داوای خواردن ده‌که‌ن، شاره‌زیانی ته‌ندروستی ئاگاهیان داوه‌ له‌ ئه‌گه‌ری که‌وتنه‌وه‌ی نه‌خۆشی.

شه‌ممه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان ڕایگه‌یاند، ته‌نها له‌ دوو هه‌فته‌ی ڕابردوودا نزیکه‌ی 290 هه‌زار مسوڵمانی ڕۆهینگیا گه‌یشتوونه‌ته‌ ناوچه‌ی سنووری (کاکس بازار) که‌ پێشتر به‌لانیکه‌مه‌وه‌ 100 هه‌زار که‌سی لێبووه‌ ئه‌وانه‌ی دوای ئه‌وه‌ی له‌ ئه‌نجامی په‌شێوی و سه‌رکوتکردن له‌ میانماری به‌ زۆرینه‌ بودایی ڕایان کردووه‌.

له‌ ده‌مێکدا هه‌زاران که‌س ڕۆژانه‌ به‌ پێیان ئه‌ودیوی سنوور ده‌بن، پێش بینی ده‌کرێت ئه‌و ژماره‌یه‌ به‌رز بێته‌وه‌.

گوته‌بێژی (یو ئێن ئێچ سی ئار) خاتوو ڤیڤیان تان گوتی "په‌نابه‌ری زیاتر هه‌روا به‌ڕێوه‌یه‌، که‌مپه‌که‌ له‌توانای خۆی زیاتر پڕ بوه‌، بۆیه‌ ئه‌وانه‌ی نوێ هاتون بێسه‌رپه‌رشتن و له‌سه‌ر ڕێگاکان و زه‌وییه‌کانی ناوچه‌که‌‌ جێگایان بۆخۆیان کردۆته‌وه، له‌ناو ئۆردوگادا ئه‌وپه‌ڕی هه‌وڵ ده‌ده‌ین، به‌ڵام دۆخه‌که‌ سه‌خته".‌

XS
SM
MD
LG