Accessibility links

موسڵمانان بە خۆشی و نیگەرانییەکی زۆرەوە پێشوازی لە مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵ دەکەن


موسڵمانان لە سەرانسەری جیهاندا پێشوازی لە هاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز دەکەن، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی جەنگ و برسێتی لە کەرتی غەززەدا، تارمایی باڵ بەسەر ئەم مانگەدا دەکێشێت.

لە زۆرێک لە وڵاتاندا، بەهۆی هەڵاوسانی ئابوورییەوە، زۆرێک کۆشش دەکەن بۆ پەیداکردنی خۆراک. بەڵام هێشتا تەنانەت لە کاتێکدا کە ئەو موسوڵمانانەی باری ئابوورییان باش نیە یاخود بە پەرۆشەوەن بۆ نیعمەتەکانی مانگە پیرۆزەکە, نوێژ دەکەن و بە درێژایی ڕۆژەکە بە ڕۆژوو دەبن و کات لەگەڵ ئازیزانییاندا بەسەردەبەن.

بەپێی مەولانا تانڤەرولحەق تانڤی، کە مەلایەکی ئیسلامییە لە شاری کاراچی باشووری پاکستان، خەڵکی کاراچی لە هەموو شوێنێکی دیکە لە جیهاندا باشتر ڕەمەزان دەکەن.

لەو مزگەوتەدا کە خێزانەکەی بەڕێوەی دەبات، لە مانگی ڕەمەزاندا 10,000 بۆ 15,000 نوێژخوێن ڕووی تێدەکەن، خۆبەخشەکانیش کاردەکەن بۆ ئەوەی دڵنیاببنەوە لەوەی خۆراک و ئاوی تەواو بۆ نوێژخوێنانی نوێژی ئێوارە دابین بکەن.

تانڤی وتی " لە ڕەمەزاندا نزاکانمان وەردەگیرێن و بە ڕۆژ و بە شەو نوێژ دەکەین. خەڵکەکە دەیانەوێت یارمەتی ئەوانە بدەن کە هەژارترن، تەنانەت ئەوانەش کە زۆرییان نیە بیبەخشن." وتیشی لە ماوەی وتارەکانیدا سەنگ دەخاتە سەر ئەوەی " خەڵکەکە چۆن هەڵسوکەوت لەگەڵ یەکتردا بکەن، تەنانەت دوای ئەوەش کە ڕەمەزان تەواو دەبێت."

وتیشی " هاووڵاتییان ناخەون. شەوان دوای ئیفتاڕ دەبینیت منداڵان لەسەر شەقامەکان یاری کریکیت دەکەن."

لە ئیندۆنیسیا، کە زۆرترین دانیشتوانی موسوڵمانی تێدایە لە جیهاندا، لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکی تر نەریتەکانی ڕەمەزان دەگۆڕێت، ئەوەش ڕەنگدانەوەیەکە بۆ کلتورە دەوڵەمەند و هەمەچەشنەکەی وڵاتەکە، بەڵام بەرزبوونەوەی نرخەکان مەترسی لەسەر مانگەکە دروست کردووە.

بەهۆی هەڵاوسانی ئابوورییەوە لە سەرانسەری جیهاندا، ئەم ساڵ ئیندۆنیسیا بە دەست بەرزبوونەوەی نرخەکانی خۆراکەوە دەناڵێنێت، هەروەها بەرهەمی برنج لە وڵاتەکەدا کەم بووەتەوە.

مزگەوتەکان و ڕێکخراوە خێرخوازییەکان لە سەرانسەری جیهانی موسوڵماناندا خواردنی ئێواران بۆ هەژارەکان دەبین دەکەن.

سەرچاوە/ AP

XS
SM
MD
LG