Accessibility links

توڕەبوونی جیهانی ئیسلامی لە هێرشەکەی نیوزیلاند


ڕێبەرانی سیاسیی و ئاینی جیهانی ئیسلامی سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر دوو مزگەوتەکەی نیوزیلاندیان کرد و وتیان هەندێک لە هاوڵاتیانی وڵاتەکانیان لە کاتی هێرشەکەدا لە دوو مزگەوتەکەدا بوون.

ئەزهەری شەریف لە قاهیرە سەرکۆنەی هێرشەکەی کرد و بە هێرشێکی تیرۆریستی دڕندە ناودێری کرد.

لە ئیدۆنیسیا وەزیری دەرەوەی دەرەوەی وڵاتەکە ڕیتنۆ مەرسودی لە بەیاننامەیەکدا وتی " ئیندۆنیسیا بەتوندی سەرکۆنەی ئەو تەقە کردنە دەکات بە تایبەتی لە شوێنێکی خواپەرستیدا و لەکاتی نوێژی هەینیدا."

دەزگاکانی ڕاگەیاند لە ماوەی ڕابردوودا ئاماژەیان بەوەدا 6 ئیندۆنیسی لەکاتی هێرشەکەدا لە ناو مزگەوتەکەدا بوون و سێ کەسیان توانیویانە هەڵبێن و چارەنووسی سێ کەسەکەی دیکەیان دیارنیە.

نوێنەری ئیندۆنیسیا لە نیوزیلاند وتی لێکۆڵینەوە دەکرێت تاوەکو بزانرێت هیچ ئیندۆنیسیەک لە هێرشەکەدا کوژراوە یان نا. وەزارەتی دەرەوەی ئیندۆنیسیا وتی 331 ئیندۆنیسی لە شاری کرایست‌چێرچی نیوزلەندا بوونیان هەیە و 134 کەسیان خوێندکارن.

لە مالیزیاش ڕابەری باڵای حیزبی فەرمانڕەوا ئەنوەر ئیبراهیم وتی هاوڵاتییەکەی مالیزی لە هێرشەکەدا برینداربووە، وتیشی " هێرشەکە کارەساتێکی ڕەشە ڕووبەڕووی مرۆڤایەتی و جیهانی ئیسلامی بۆتەوە."

وتیشی " زۆر غەمبارم بۆ ئەم کارە توندڕەوییە کە دژ بە هەموو بەها مرۆییەکانە و بووە هۆی کوژرانی هاوڵاتیانی مەدەنی."

وتیشی " پرسە و سەرەخۆشیمان ئاڕاستەی خێزانی قوربانییەکان و گەلی نیوزلەندا دەکەین."

هەروەها وتەبێژی سەرۆکی تورکیا ئیبراهیم کالین هێرشەکەی بە ڕەگەزپەرستی و فاشی ناودێر کرد.

ئیبراهیم کالین وتی " ئەم هێرشە ئاستی دوژمنایەتی کردنی ئیسلام و موسوڵمانان دەردەخات."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG