Accessibility links

لێکۆڵینەوەکانی لێکۆڵەرەوە ئەمەریکییەکە سەبارەت بە ڕوسیا دەچێتە قۆناغێكی نوێوە


لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە ئەگەری دەست تێوەردانی ڕوسیا لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکا کە لە ساڵی 2016 بەڕێوەچوو دەچێتە قۆناغێکی نوێوە کاتێک لێکۆڵەرەوان یەکەم تۆمەت ئاشکرا دەکەن کە لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانەوە بۆیان دەرکەتووە و هەروەها ئاشکراشی دەکەن تۆمەتەکە ئاڕاستەی کێ دەکەن.

دەستەی سوێندخۆرانی باڵای فیدڕاڵی تۆمەتەکانیان پەسەند کرد کە لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان بە ڕابەری لێکۆڵەری تایبەت ڕۆبەرت موڵەر دەرکەتوون، بەپێی زۆرێک لە هەواڵەکان لەوانەیە ئەمڕۆ بەڵگەکان بخرێنە ڕوو و گومانلێکراوەکەش دەستی بەسەردا بگیرێت.

یەکسەر دەرنەکەوت ئەو تۆمەتانە دراونەتە پاڵ کێ یاخوود سروشتی تۆمەتەکان چین. بە فەرمانی دادوەری فیدڕاڵی ئەوانە نهێنین.

دەزگاکانی هەواڵگری ئەمەریکی لە مانگی یەکدا گەیشتنە ئەو دەرئەنجامەی کە ڕوسیا دەستی وەرداوەتە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکاوە و هەوڵیداوە یارمەتی سەرۆک ترامپ بدات تا لە هەڵبژاردنەکاندا بەسەر کاندیدی دیموکراتەکان هیلاری کلینتندا سەربکەوێت، ئەمەش لەڕێی هاککردنی ئیمەیڵەکان و بڵاوکردنەوەی نامەی خراپ و هەروەها پەخشکردنی پڕوپاگەندەکان لەڕێی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە.

سەرچاوە/ VOA

XS
SM
MD
LG